ئەپڵ 10, ته‌مموز 2019

پێدەچێت ئایفۆنە نوێیەکان لە لایەن کۆمپانیای BOEـی چینییەوە ڕوونمایان بۆ دابین بکرێت

پێشتر لە بابەتێکدا باسمان لەوە کرد کە ئەگەری هەیە ئەپڵ ئەمساڵ ڕووبەڕووی ئاستەنگ ببێتەوە لە بەرهەمهێنانی ئایفۆنە نوێیەکانی بەهۆی کێشەکانی نێوان ژاپۆن و کۆریای باشوور کە دەبنە ڕێگر لەبەردەم بەرهەمهێنانی ڕوونمای Oled لە لایەن LG و Samsung (خوێندنەوە).

ساڵی پار دەنگۆی ئەوە هەبوو کە ئەپڵ سەرقاڵی گفتوگۆیە لەگەڵ کۆمپانیای BOEـی چینی تاوەکوو پشت بەستنی بە سامسۆنگ کەم بکاتەوە لە دابینکردنی ڕوونماکانی ئایفۆندا و ئێستاش بەهۆی ئەم کێشە نوێیەوە ئەگەرەکانی ڕێکەوتنیان هێندەی دیکە زیادبوون.

ئەمە لە کاتێکدایە کە BOE ڕوونما بۆ Huawei Mate 20 Pro دروست دەکات و ڕوونما چەماوەکەی Mate Xـیش هەر لە دروستکردنی ئەوە و ڕوونمای LCDـش بۆ iPad و MacBook دروست دەکات بەڵام تا ئێستا مامەڵەی ڕوونمای Oledـی لەگەڵ ئەپڵ نەکردووە.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ