10
ئەپڵ 1, ته‌مموز 2019 بۆچوون

ئەگەری هەیە Apple ئەمساڵ ڕووبەڕووی ئاستەنگ ببێتەوە لە بەرهەمهێنانی ئایفۆنە نوێیەکانی

لە ئێستادا کە پەیوەندی نێوان چین و ئەمریکا کەمێک باشتر بووە، پەیوەندی نێوان کۆریای باشور و ژاپۆن بەرەو خراپی چووە و ئەگەری هەیە کێشەکانی نێوانیان دەرئەنجامی خراپی هەبێت بۆ ئەپڵ.

بەپێی ڕۆیتەرز، لە ڕۆژی ٤ـی ئەم مانگەوە ژاپۆن هەناردەکردنی چەند ماددەیەک(تیایاندا هایدرۆجین فلۆراید) سنوردار دەکات بۆ کۆریای باشور، ئەم ماددانەش ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە بەرهەمهێنانی ڕوونما و چیپەکاندا.

لە ڕۆژی ٤ـی ئەم مانگە بە دواوە کۆمپانیا ژاپۆنییەکان پێویستیان بە ڕێپێدانی حکومەت دەبێت بۆ هەناردەکردنی ماددەکان بۆ کۆریای باشور، ئەم پڕۆسەیەش دەکرێت ٩٠ ڕۆژ بخایەنێت! ژاپۆنیش دابینکەری سەرەکی ماددەکانە لە هەموو جیهاندا و بەمەش ئەگەری هەیە کێشە بۆ LG و سامسۆنگ دروست ببێت لە بەرهەمهێنانی ڕوونماکانیان چونکە ئەو ٢ کۆمپانیایە لە کۆریای باشورن.

ئەوەش خۆی لە خۆیدا دەبێتە کێشە بۆ ئەپڵ چونکە ٢ کۆمپانیا کۆرییەکە دابینکەری سەرەکی ڕوونمای OLEDن بۆ ئەپڵ، هەریەک لە ئایفۆن ١١ و ١١ ماکس بێگومان ڕوونمای Oled لەخۆدەگرن و ئەگەری زۆرە کێشەیان بۆ دروست ببێت.

 

 

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ