سامسۆنگ

چەند وێنەیەکی زیندووی تابلێتی سامسۆنگ Galaxy Tab S6 دزەیان پێکرا و دیزاین و تایبەتمەندییەکانی ئاشکرا کران

سامسۆنگ لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی نوێترین نەوەی تابلێت لە زنجیرەی Galaxy Tab. هەر بەم بۆنەیەوە، چەند وێنەیەکی زیندووی تابلێتە نوێیەکە دزەیان پێکرا و دیزاین و تایبەتمەندییەکانی تابلێتەکە ئاشکرا کران.

چەند وێنەیەکی زیندووی تابلێتی نوێی سامسۆنگ بە ناوی Galaxy Tab S6 دەست پێگەی Sam Mobile کەوتوون، لە وێنەکاندا دەردەکەوێت تابلێتە نوێیەکەی سامسۆنگ خاوەن 2 کامێرا دەبێت لە پشتەوە و هەروەها خاوەن شوێنی تایبەت دەبێت لە پشتەوە بۆ هەڵگرتنی قەڵەمی زیرەک. لەگەڵ ئەوەشدا وێنەکان ناوی تابلێتەکەیان پشتڕاست کردۆتەوە و دەردەکەوێت کە وەشانی Android Pie ـیشی لەسەر جێگیر دەبێت.

زانیارییەکانی تابلێتەکەش دزەیان پێکراوە، تابلێتەکە خاوەن ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی 10.5 ئینج و پڕۆسێسەری Snapdragon 855 ـی لەسەر جێگیر دەبێت، هەروەها خاوەن ڕامێک دەبێت بە فراوانی 6 گێگابایت و خاوەن بژاردەی بیرگەی 128 و 256 گێگابایت دەبێت.

وا چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی داهاتوودا و لەگەڵ ڕاگەیاندنی مۆبایلی گالەکسی Note 10 ـدا، سامسۆنگ ئەم تابلێتە نوێیەشی نمایش بکات.

سەرچاوە :
10 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
936