10
فەیسبووک 14, ته‌مموز 2019 بۆچوون

بە بڕی 5 ملیار دۆلار سزا بەسەر کۆمپانیای فەیسبووکدا سەپێندرا

بە داخەوە، تا دێت کۆمپانیای فەیسبووک سزای زیاتری بەسەردا دەسەپێنرێت و متمانەی خۆی لە دەست دەدات لە لای بەکارهێنەران.

لە ئێستادا سزایەکی دیکە بەسەر کۆمپانیای فەیسبووکدا سەپێندرا بە ھۆی بردنی زانیاری تایبەتی بەکارھێنەرانی. بەو ھۆیەوە کۆمپانیاکە بە بڕی 5 ملیار دۆلار لە لایەن کۆمسیۆنی بازرگانی فیدڕاڵی ئەمریکاوە سزادرا.

جێی باسە ساڵی ڕابردوو دەرکەوت زانیارییەکانی 87 ملیۆن بەکارهێنەری فەیسبووک کەوتە دەستی شیکەرەوەکانی زانکۆی کامبریجەوە، و ئاماژەش بەوە کراوە کە ئەو بڕیارەی کۆمسیۆنی بازرگانی فیدڕاڵی پێویستی بە پەسند کردنە. تاوەکو ئێستا کۆمپانیای فەیسبووک ھیچ ڕاگەیەندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاو نەکردۆتەوە.

ئەو سزایەی کە بەسەر کۆمپانیای فەیسبووکدا سەپێندرا گەورەترین سزایە کە تاوەکو ئێستا بەسەر کۆمپانیاکەدا سەپێندرابێت، ھەروەھا وەک ساڵی 2012، بینیمان سزایەکی زۆر لەوە گەورەتر بەسەر کۆمپانیای گووگڵدا سەپێنرا بە بڕی 22.5 ملیۆن دۆلار.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ