10
شاومی 16, ته‌مموز 2019 بۆچوون

شاومی ڕەنگێکی نوێ بۆ مۆبایلی Redmi Note 7 زیاد دەکات

لە سەرەتای ئەمساڵدا کۆمپانیای شاومی چینی مۆبایلی Redmi Note 7 ـی بە نرخێکی کەم و بە ڕەنگەکانی ڕەش، مۆر، شین و پەمەییەوە ڕاگەیاند. ئەمڕۆ کۆمپانیاکە ئاشکرای کرد کە ڕەنگێکی نوێ بۆ مۆبایلەکە زیاد دەکات.

لە بڵاوکراوەیەکی هەژماری فەرمی Redmi لە پێگەی Weibo ـدا ڕایگەیەندراوە کە بژاردەی ڕەنگی زیوی (Silver) بۆ مۆبایلی Redmi Note 7 زیاد دەکرێت. ڕەنگە زیوییەکەیە لە جۆری بەفری دەبێت و وا دیارە تێکەڵاوە. هەرچەندە کۆمپانیاکە ناوی ڕەنگەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ڕەنگە ناوی ڕەنگەکە؛ سپی جەمسەری، زیوی جەمسەری یاخود خۆڵەمێشی سەهۆڵی بێت.

ڕاگەیاندنی ڕەنگە نوێیەکەی مۆبایلەکە لە لایەن شاومییەوە بە بێ ئاشکراکردنی ڕێکەوتی بەردەستکردنیەوە بوو، بەڵام بەداخەوە، وا دیارە ڕەنگە نوێیەکەی مۆبایلی Redmi Note 7 بە تەنها لە بازاڕەکانی وڵاتی چیندا بەردەست دەکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ