شاومی 10, كانونی دووه‌م 2019

شاومی مۆبایلی Redmi Note 7 ـی بە کامێرای 48 مێگاپێکسڵ و نرخی 150$ ـەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای شاومی چینی بەردەوامە لە ڕاگەیاندنی مۆبایلە ئاست بەرز و مامناوەندەکانی بە نرخی مامناوەند و کەمەوە، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە بە ئامادەبوونی Lei Jun بەڕێوەبەری گشتی شاومی نەوەیەکی نوێی لە زنجیرەی Redmi بە نرخێکی هەرزان و تایبەتمەندی مامناوەندەوە ڕاگەیاند.

مۆبایلە نوێیەکەی شاومی خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری LCD بە قەبارەی ٦.٣ ئینج و بە ڕوونی +Full HD و نۆچی دڵۆپەیی لەسەر ڕوونماکەیدا بوونی هەیە کە کامێرای سێڵفی تێدا جێگیر کراوە. خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 660 ـە لەگەڵ بژاردەی ڕامی ٣ گێگابایت و ٤ گێگابایت و ٦ گێگابایت. هەروەها بژاردەی ٣٢ گێگابایت و ٦٤ گێگابایتی بیرگەی ناوەکیشی بەردەستە.

دیزاینی مۆبایلەکە نزیکە لە دیزاینی مۆبایلی Mi Play ـییەوە، لە پشتەوە خاوەن دوو کامێرایە بە ڕوونی ٤٨ مێگاپێکسڵ و ٥ مێگاپێکسڵ و خاوەن کامێرایەکیشە لە ڕووی پێشەوەی بە ڕوونی ١٣ مێگاپێکسڵ. هەروەها هەستەوەری پەنجەمۆر لە ڕووی پشتەوەی مۆبایلەکەدا جێگیر کراوە. لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن پاترییەکە بە توانستی ٤.٠٠٠ ملی ئەمپێر و دەرچەی بارگاویکردنەوە لە جۆری USB-C و دەرچەی بیستۆکیش.

مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی شین و مۆری تێکەڵاو و پەمەیی تێکەڵاو و ڕەشەوە بە نرخی ١٥٠$ تاوەکو ٢٠٠$ (بەپێی جیاوازی فراوانی ڕام و قەبارەی بیرگەی ناوەکی) لە ١٥ ـی ئەم مانگەدا لە چین دەست دەکرێت بە فرۆشتنی، لە پاشان ڕەوانەی بازاڕەکانی تری جیهان دەکرێت بۆ فرۆشتن.

سەرچاوە :
تاگەکان Redmi Redmi Note 7 شاومی
بۆچونی تۆ