مۆبایل و تابلێت 22, ته‌مموز 2019

وێنە فەرمییەکانی مۆبایلی Vivo Z5 بڵاوکرانەوە

لە هەفتەی ڕابردوودا ڕێکەوتی نمایشکردنی مۆبایلی Vivo Z5 ئاشکرابوو. لە ئەمڕۆشدا وێنە فەرمییەکانی مۆبایلەکە بڵاوکرانەوە.

ئەمڕۆ کۆمپانیای Vivo بۆ یەکەمجار وێنە فەرمییەکانی مۆبایلی Vivo Z5 ـی بڵاوکردەوە، بەمەش دیزاینی مۆبایلەکە ئاشکرابوو و دەرکەوت کە مۆبایلەکە خاوەن 3 ڕەنگی قەشەنگ دەبێت، هەروەها پشتڕاست کرایەوە کە یەکێک لە کامێراکانی پشتەوەی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ دەبێت.

لە وێنەکاندا دەردەکەوێت کە مۆبایلە نوێیەکەی ڤیڤۆ خاوەن ڕەنگەکانی سپی و شینی تێکەڵاو و سەوز و ڕەشی تێکەڵاو و مۆر و پەمەیی تێکەڵاو دەبێت، هەروەها خاوەن 3 کامێرا دەبێت و خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆر نابێت لە پشتەوە و ڕووی پشتەوەی بە شووشە دادەپۆشرێت. لە پێشوودا لە ماڵپەڕی TENAA ئاشکرابوو کە مۆبایلی Vivo Z5 خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.38 ئینج دەبێت لە جۆری AMOLED، هەروەها ڕوونی کامێراکانی پشتەوەی 48 و 8 و 2 مێگاپێکسڵ دەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر زۆرە کە مۆبایلەکە خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆر بێت لەسەر ڕوونما.

وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 31 ـی ئەم مانگەدا کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلە نوێیەکەی لە بۆنەیەکی تایبەتدا لە شاری بەیجینی وڵاتی چین نمایش بکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ