ئێڵ جی

ئەمڕۆ کۆمپانیای LG پشتگیری AirPlay 2 و HomeKit بۆ تەلەفزیۆنە زیرەکە نوێیەکانی ئەمساڵی زیاد دەکات

لە ڕابردوودا کۆمپانیای LG ڕایگەیاندبوو کە پشتگیری هەریەکە لە خزمەتگوزارییەکانی AirPlay 2 و HomeKit ـی ئەپڵ بۆ تەلەفزیۆنە زیرەکە نوێیەکانی ئەمساڵی زیاد دەکات، دواجار کاتی هات و ئەمڕۆ کۆمپانیاکە پشتگیری هەردوو خزمەتگوزارییەکەی بۆ تەلەفزیۆنە زیرەکە نوێیەکانی ئەمساڵی زیاد کرد.

وا بڕیارە ئەمڕۆ (25 ـی 7) کۆمپانیای LG نوێکارییەک ڕەوانەی تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی ئەمساڵی بکات بە مەبەستی زیادکردنی پشتگیری بەخشکەری بێوایەری ئەپڵ AirPlay 2 و ئەپی HomeKit. پشتگیرییەکە هەر یەکە لەم جۆرە تەلەفزیۆنانەی ئەمساڵی کۆمپانیاکە دەگرێتەوە: OLED TV و NanoCell TV و UHD TV و ThinQ.

هەرچەندە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی دیکە لە پێشوودا پشتگیری هەردوو خزمەتگوزارییەکانی ئەپڵیان بۆ ژمارەیەک لە تەلەفزیۆنە مۆدێل کۆنەکانیشیان زیادکرد، بەڵام بە داخەوە کۆمپانیای LG تەنها بایەخی بە تەلەفزیۆنە نوێیەکانی داوە.

پەخشکەری بێوایەری AirPlay 2.0 ڕێگە بە بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد و ماکەکان دەدات دەنگ و وێنە و ڤیدیۆکان پەخش بکەن بۆ ئامێرە جیاوازەکان، هەروەها ئەپی HomeKit ڕێگە بە بەکارهێنەرانی ئامێرە ناوبراوەکانی ئەپڵ دەدات تاوەکو کۆنتڕۆڵی ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵیان بکەن.

سەرچاوە :

25 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
927