10
ئەپ و نەرمەکاڵا 27, ته‌مموز 2019 بۆچوون

مایکرۆسۆفت ئەپی نوێی Cortana ـی ڕاگەیاند و لە کۆگای Microsoft بۆ Windows 10 ـی بەردەستکرد

هەروەکو چاوەڕوان دەکرا، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئەپی نوێی Cortana ـی ڕاگەیاند و لە کۆگای Microsoft بۆ Windows 10 ـی بەردەستکرد.

لە ئێستادا ئەپە نوێیەکەی یاریدەدەری دەنگی Cortana لە دۆخی تاقیکاریدایە، لەمەودوا ئەپی Cortana تەنها یاریدەدەرێکی دەنگی نییە و وەکو ئەپێکی گفتوگۆکردن کار دەکات و پشتگیری لە ئاڵوگۆڕکردنی دەنگ و نووسینەکان دەکات. مایکرۆسۆفت زیاتر سەرنجی خستۆتە سەر ئەپی نوێی Cortana و خاوەن هەریەکە لە تایبەتمەندییەکانی ڕیزبەندییەکان، یاریدەدەری گفتوگۆکردن، کردنەوەی ئەپەکان، لیستی بەڕێوەبردنەکان، دانەری بیرخەرەوە و وریاکەرەوە و کاتەکانە.

بەڕێز Dona Sarkar بەڕێوەبەری نوێی Windows Insider لە مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند سەرجەم ئەو تایبەتمەندییانەی کە پێشووتر لە یاریدەدەرە دەنگییەکەدا بەردەست ببوون، لە سەرەتادا لە ئەپە نوێیەکەدا بەردەست نابن. هەروەها ڕوونی کردەوە کە ئەپەکە تا ماوەیەک لە دۆخی تاقیکاریدا دەمێنێتەوە و بەمەش دەرفەت دەبێت کە لە داهاتوودا تایبەتمەندی نوێتر بۆ ئەپەکە زیاد بکرێت.

ئەپی Cortana بۆ وەشانی بنیادنەری 18945 ـی Windows 10 بەردەستە و وا بڕیارە لە چارەکی کۆتایی ئەمساڵدا و لەگەڵ ڕاگەیاندنی وەشانێکی نوێی Windows 10 ـدا، ئەپەکە بە فەرمی بۆ هەمووان بەردەست بکرێت.

کرتە لە وێنۆچکەکەی خوارەوە بکە بۆ داگرتنی ئەپی Cortana بۆ Windows 10 بە شێوەی تاقیکاری.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ