سامسۆنگ
27, تهمموز 2019
ئەگەر مۆبایلەکەت لەم جۆرانە بێت، دەتوانیت گۆڕینەوە ئەنجام بدەیت بۆ بەدەستهێنانی گالەکسی Note 10

سامسۆنگ ئۆفەرێکی جیاواز پێشکەش بە هەوادارانی زنجیرە مۆبایلەکانی گالەکسی Note دەکات، ئەویش گۆڕینەوەی مۆبایلە کۆنەکانیانە بە مۆبایلی نوێی گالەکسی Note 10 کە تاوەکو ئێستا ڕانەگەیەندراوە.
ئۆفەرە نوێیەکەی سامسۆنگ بریتییە لە گۆڕینەوەی مۆبایلە کۆنەکان بۆ ئەنجامدانی کڕینی پێشوەختە و بەدەستهێنانی مۆبایلی گالەکسی Note 10، بەڵام پێویستە لەگەڵ گۆڕینەوەکەشدا بڕێکی دیاریکراو پارە بدرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، سامسۆنگ بڕی 50$ ـت دەداتێ بۆ کڕینی جوانکارییەکان بۆ مۆبایلی گالەکسی Note 10. بەڵام سامسۆنگ ئەو جۆرە مۆبایلانەی دیاریکردووە کە ئۆفەری گۆڕینەوەکە دەیانگرێتەوە.
ئەمانەی خوارەوە لیستی ئەو مۆبایلانەن کە کرداری گۆڕینەوەکە دەیانگرێتەوە لەگەڵ خەمڵاندنی نرخی مۆبایلەکاندا:
گووگڵ
- Pixel 3 : $600
- Pixel 3 XL : $600
- Pixel 2 : $300
- Pixel 2 XL : $300
- Pixel : $200
- Pixel XL : $200
ئەپڵ
- iPhone XR : $600
- iPhone XS : $600
- iPhone XS Max : $600
- iPhone X : $600
- iPhone 8 Plus : $350
- iPhone 8 : $350
- iPhone 7 Plus : $350
- iPhone 7 : $350
- iPhone 6S Plus : $250
- iPhone 6S : $250
سامسۆنگ
- Galaxy S10e : $600
- Galaxy S10 : $600
- Galaxy S10 Plus : $600
- Galaxy Note 9 : $600
- Galaxy S9 Plus : $300
- Galaxy S9 : $300
- Galaxy Note 8 : $300
- Galaxy S8 Plus : $200
- Galaxy S8 Active : $200
- Galaxy S8 : $200
- Galaxy S7 edge : $200
- Galaxy S7 Active : $200
- Galaxy S7 : $200
لە ئێستادا مۆبایلەکانی گووگڵ Pixel 3 و گالەکسی S10E و S10 لە دەوروبەری 600$ ـدا دەفرۆشرێن. بۆیە ئەگەر خاوەنی یەکێک لەو مۆبایلانەی، کاتێکی باشە ئەگەر کرداری گۆڕینەوە بۆ نوێترین مۆبایلی سامسۆنگ ئەنجام بدەیت.
وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 7 ـی مانگی داهاتوودا کۆمپانیای سامسۆنگ لە بۆنەیەکی تایبەتدا مۆبایلی گالەکسی Note 10 و چەند بەرهەمێکی دیکەی نمایش بکات.
کرتە بکە بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی گۆڕینەوەکەی سامسۆنگ
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.