هەواڵ 1, ئاب 2019

تەنها لە ماوەی 1 ڕۆژدا، 300,000 یەکە لە مۆبایلی Honor 9X فرۆشراون

تەنها چەند کاتژمێرێکی کەم تێپەڕ بووە بەسەر بەردەستکردنی مۆبایلی Honor 9X ـەوە، مۆبایلەکە توانی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار بکات لە فرۆشیدا.

هواوەی ڕایگەیاند کە تەنها لە ماوەی 1 ڕۆژدا، 300,000 یەکە لە مۆبایلی Honor 9X لە بازاڕەکانی وڵاتی چیندا فرۆشراون. ئەم ژمارە فرۆشە بەشێکی زۆری لە ڕێگەی داواکاری پێشوەختەوە بوون. هەروەها مۆبایلەکە لە 2 خولەکی سەرەتای ڕاگەیاندنیەوە، 100,000 یەکەی لێ فرۆشرا.

زنجیرە مۆبایلەکانی ئۆنەر بە پڕفرۆشترین مۆبایل هەژمار دەکرێن. لە پێشوودا کۆمپانیاکە توانی 10 ملیۆن یەکە لە مۆبایلی Honor 8X بفرۆشێت بە تەنها لە ماوەی 173 ڕۆژدا و وە هەمان ژمارەی فرۆش لە ماوەی 200 ڕۆژدا بۆ مۆبایلی Honor 7X. تاوەکو ئێستا خێرایی فرۆشی مۆبایلی Honor 9X دوو هێندە لە مۆبایلی Honor 8X زیاترە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا مۆبایلە نوێیەکەی ئۆنەر چەند ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆمار بکات.

بێگومان تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە شایەنی ئەو فرۆشە خێرایەین، مۆبایلی Honor 9X خاوەن ڕوونمایەکی گەورەیە بە قەبارەی 6.59 ئینج لە جۆری LCD و پڕۆسێسەری Kirin 810 ـی لەسەر جێگیرە و لە پشتەوە خاوەن 2 دانە کامێرایە (کرتە بکە بۆ بینینی سەرجەم تایبەتمەندییەکان).

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ