سامسۆنگ

وێنەی دۆنگڵی گالەکسی Note 10 دزەی پێکرا و پشتڕاستی دەکاتەوە کە مۆبایلەکە خاوەن دەرچەی بیستۆک نابێت

بڵاوبوونەوەی وێنە و زانیارییە دزەپێکراوەکانی مۆبایلی گالەکسی Note 10 بەردەوامییان هەیە، لە کاتێکدا کە چەند ڕۆژێکی کەم ماوە بۆ نمایشکردنی مۆبایلەکە لە لایەن سامسۆنگەوە.

پێگەی SamMobile وێنەی دزەپێکراوی دۆنگڵی گالەکسی Note 10 ـی بڵاوکردۆتەوە، بەشی خوارەوەی دۆنگڵی مۆبایلەکە پێکدێت لە دەرچەی بیستۆک و بەشی سەرەوەشی دەلکێندرێت بە دەرچەی USB-C ـەوە، کە بەکاردێت بۆ بەکارهێنانی بیستۆکە بە وایەرەکان لە ڕێگەی دەرچەی بارگاویکردنەوەوە و بە بێ یارمەتی دەرچەی تایبەتی بیستۆک. ئەمەش بە تەواوی پشتڕاستی دەکاتەوە مۆبایلی گالەکسی Note 10 دەبێتە یەکەم مۆبایلی سامسۆنگ کە خاوەن دەرچەی بیستۆکی 3.5 میلیمەتری نەبێت.

پێشبینی دەکرێت دۆنگڵەکە لە نێو پاکەتی هەر یەکە لە مۆبایلەکانی گالەکسی Note 10 و Note 10 Plus ـدا بوونی هەبێت. ئەگەر لە نێو پاکەتی مۆبایلە ناوبراوەکانیشدا بوونی نەبێت، چاوەڕوان دەکرێت نرخی لە نێوان 9$ بۆ 12$ ـدا بێت.

بە لابردنی دەرچەی بیستۆک، سامسۆنگ دێتە پاڵ هەر یەکە لە کۆمپانیاکانی ئەپڵ و گووگڵ کە ماوەیەکی زۆر دەبێت جەنگیان لە دژی دەرچەکە هەڵگیرساندووە بە لابردنی دەرچەکە لە نوێترین مۆبایلەکانیاندا.

وا بڕیارە سامسۆنگ لە ڕێکەوتی 7 ـی ئەم مانگەدا و لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا، مۆبایلی گالەکسی Note 10 و چەند بەرهەمێکی دیکەی خۆی نمایش بکات.

سەرچاوە :

1 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
828