10
گووگڵ 2, ئاب 2019 بۆچوون

گووگڵ سەرقاڵی تاقیکردنەوەی خزمەتگوزاری نوێی Google Play Pass ـی تایبەت بە یاریکردنە

ژمارەی خزمەتگوزارییەکان ڕوو لە هەڵکشانی زیاتر دەکەن. لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا کۆمپانیای ئەپڵ خزمەتگوزاری Apple Arcade ـی تایبەت بە یاریکردن ڕاگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستا خزمەتگوزارییەکە بەردەست نەکراوە. گووگڵ کار لەسەر بەردەستکردنی هەمان خزمەتگوزاری دەکات و دەیەوێت لە پێش ئەپڵەوە بەردەستی بکات.

پێگەی Android Police چەند وێنەیەکیان لە لایەن خوێنەرانیانەوە بەدەست گەیشتووە کە ئاشکرای دەکات ماوەیەکی زۆرە گووگڵ سەرقاڵی درووستکردنی خزمەتگوزارییەکی نوێیە بە ناوی Google Play Pass کە تایبەت دەبێت بە یاریکردن. هەروەها وێنەکان چەند وردەکارییەک و نرخی بەژداربوونی مانگانەی خزمەتگوزارییەکە ئاشکرا دەکەن. لە وێنەکاندا دەردەکەوێت خزمەتگوزارییەکە خاوەن سەدان یاری جۆراوجۆر دەبێت و هیچ ڕێکلامێک لە نێویدا بوونی نابێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، وێنەکان ئاشکرایان کردووە کە نرخی بەژداربوونی خزمەتگوزارییەکە 4.99$ دەبێت بۆ مانگێک، بەو بڕە پارەیە دەتوانرێت سەرجەم یارییەکانی نێو خزمەتگوزارییەکە ئەنجام بدرێن و هیچ ڕێکلامێک بەدی نەکرێت، هەروەها کڕینی نێو ئەپەکان بکرێنەوە.

لە بەشێکی وێنەکاندا بەدی کراوە کە خزمەتگوزارییەکە هەر یەکە لە یارییە بەناوبانگەکانی Monument Valley و Knights of the Old Republic Threes و Limbo و Stardew Valley و Ticket to Ride و Marvel Pinball لەخۆ دەگرێت.

تاوەکو ئێستا گووگڵ ڕێکەوتی بەردەستکردنی خزمەتگوزارییەکەی ئاشکرا نەکردووە، هەروەها نازاندرێت کە بە تەنها بۆ ئەندرۆید بەردەست دەکرێت یاخود بۆ ئای ئۆ ئێسیش.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ