ئەپڵ

بە زیادکردنی بژاردەیەک، ئەپڵ ڕێگە لە بەڵێندەرانی دەگرێت لە گوێبیستبوونی گفتوگۆ تۆمارکراوەکانی Siri ـی بەکارهێنەران

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێگەی The Guardian لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە ئەپڵ توانای تۆمارکردن و گوێبیستبوونی ئەو گفتوگۆیانەی هەیە کە بەکارهێنەران لە ڕێگەی یاریدەدەری دەنگی Siri ـیەوە ئەنجامیان دەدەن. گرنگترین ئەو کردارانەشی کە ئەپڵ دەیویست گوێیان لێ بگرێت، هەریەکە لە چالاکییەکانی مامەڵەی مادەی هۆشبەر، وردەکاری پزیشکی و ئەنجامدانی سێکس و زیاتر بوون لە لایەن بەکارهێنەرانەوە.

بەڵام ئەپڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ پێگەی The Verge ڕایگەیاند کە لەمەودوا ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات تاوەکو گفتوگۆکانی Siri ـیان بە دوور بن لە گوێبیست بوون لە لایەن کارمەندان و بەڵێندەرانی ئەپڵەوە، ئەویش لە ڕێگەی زیادکردنی بژاردەیەکی نوێوە. ڕاگەیەندراوەکەی ئەپڵ بەم شێوەیە بوو:

ئەرکی ئێمە ڕادەستکردنی ئەزموونێکی مەزنی Siri ـیە لە کاتی پارێزگاریکردن لە کەسێتی بەکارهێنەر. لەو کاتانەی کە هەڵسەنگاندنمان بە دەست گەیشت، لە وەشانەکانی داهاتووی iOS و macOS و سیستەمەکانی دیکەدا ڕێگە دەگرین لە گوێبیستبوونی گفتوگۆکانی Siri ـی بەکارهێنەران لە ڕێگەی خواستی بەکارهێنەرانەوە (بەردەستکردنی بژاردە بۆ گوێبیست نەبوون).

ئەپڵ بە تەواوی ئاماژەی بە ڕێکەوتی بەردەستکردنی بژاردە نوێیەکە نەکرد، زیادکردنی ئەم بژاردەیە بە مانای ئەوە دێت کە ئەپڵ چیدیکە ناتوانێت گوێبیستی گفتوگۆکانی Siri ـییەکەت ببێت و تۆماریان بکات.

بە هەمان شێوە، کارمەندانی ئەمەزۆن و گووگڵیش توانای گوێبیستوونی گفتوگۆ تۆمارکراوەکانی هەریەکە لە یاریدەدەرە دەنگییەکانی Amazon Alexa و Google Assistant ـیان هەن. بەڵام بە پێچەوانەی ئەپڵەوە، هەردوو کۆمپانیاکە ڕێگە بە بەکارهێنەرانیان دەدەن کە توانای تۆمارنەکردنی گفتوگۆکانیان هەبێت لە ڕێگەی بەردەستکردنی بژاردەیەکەوە.

سەرچاوە :
2 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
841