10
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 3, ئاب 2019 بۆچوون

فەیسبووک دەیەوێت ناوی خۆی وەکو پاشگر بۆ ناوی تۆڕەکانی Instagram و Whatsapp زیاد بکات

وەکو هەمیشە، کۆمپانیای فەیسبووک دەیەوێت زیاتر خۆی بناسینێت. بۆ ئەم مەبەستەش، کۆمپانیاکە دەیەوێت ناوی خۆی وەکو پاشگر بۆ ناوی تۆڕەکانی Instagram و Whatsapp زیاد بکات.

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی The Information، فەرمانبەرانی کۆمپانیای فەیسبووک ئاگادار کراونەتەوە کە لە ماوەیەکی نزیکدا ناوی فەیسبووک وەکو پاشگر بۆ ناوی تۆڕەکانی Instagram و Whatsapp زیاد دەکرێت. بەمەش، ناوی هەردوو تۆڕەکە دەبن بە “Instagram from Facebook” و “WhatsApp from Facebook”.

وتەبێژێکی کۆمپانیاکە ئەم گۆڕانکارییەی لە ناوی تۆڕەکانی Instagram و Whatsapp پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند:

 دەمانەوێت زیاتر ناوی ئەو پڕۆژە و بەرهەمانە ڕوون بکەینەوە کە بەشێکن لە کۆمپانیای فەیسبووک.

لە ئێستاوە پێگەکان کەوتوونەتە لۆمە کردن سەبارەت بەو کارەی کە فەیسبووک دەیەوێت بیکات، دەگوترێت کە ئامانجی سەرەکی فەیسبووک لەم کردارەی بۆ بەناوبانگکردنی زیاتری خۆیەتی و هیچی دیکە.

تاوەکو ئێستا ڕوون نییە کە بە تەواوی لە چ کاتێکدا فەیسبووک پاشگری ناوەکەی بۆ ناوی تۆڕە ناوبراوەکان زیاد دەکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ