هەواڵ 5, ئاب 2019

کۆمپانیای Realme توانیویەتی لە ماوەی 1 ساڵدا، 10 ملیۆن مۆبایل بفرۆشێت

کۆمپانیای لاوی Realme ـی چینی توانی ژمارەیەکی پێوانەیی بۆ خۆی تۆماربکات و بە ماوەیەکی کەم ملیۆنان مۆبایل بفرۆشێت.

کۆمپانیای Realme لە هەژماری فەرمی خۆی لە پێگەی Weibo ڕایگەیاند کە سەرکەوتوو بووە لە فرۆشتنی 10 ملیۆن یەکە لە مۆبایلەکانی خۆی. لەو کاتەوەی کە لە ڕێکەوتی 16 ـی 5 ـی ساڵی 2018 ـدا کۆمپانیاکە یەکەمین مۆبایلی خۆی بە ناوی Realme 1 ـەوە ڕاگەیاند. ئەم فرۆشە لە دوای 14 مانگ و بەردەستکردنی 11 مۆبایلەوە هاتە بوون.

بە پێی شیکارییەکی بچووک بێت، کۆمپانیاکە توانیویەتی 22,000 دانە لە مۆبایلەکانی لە هەر ڕۆژێکدا بفرۆشێت.

کۆمپانیای Realme یەکەم مۆبایلی خۆی بە ناوی Realme 1 ـەوە لە ژێر دەسەڵاتی کۆمپانیای Oppo ـدا ڕاگەیاند، لە پاشان کۆمپانیاکە هەر یەکە لە مۆبایلەکانی Realme 2 و Realme 2 Pro و Realme 3 و Realme 3 Pro و زۆری دیکە ڕاگەیاند. دواین بەرهەمی کۆمپانیاکە، لە چەند مانگی ڕابردوودا بە ناوی Realme X ـەوە بوو کە خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 710 و کامێرای پێشەوەی دەرکەوتەوە بوو.

ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ کۆمپانیایەک کە تەمەنی تەنها چەند مانگێک دەبێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ