سامسۆنگ

سامسۆنگ پشتڕاستی کردەوە کە گالەکسی Note 10 پشتگیری لە ئامێری Gear VR ناکات

دوێنێ شەو کۆمپانیای سامسۆنگ هەر یەکە لە مۆبایلەکانی گالەکسی Note 10 و گالەکسی +Note 10 ـی ڕاگەیاند. بەڵام دوو مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ پشتگیری لە گرنگترین ئامێر ناکەن.

کۆمپانیای سامسۆنگ لە لێدوانکیدا بۆ پێگەی The Verge پشتڕاستی کردەوە کە مۆبایلەکانی گالەکسی Note 10 و گالەکسی +Note 10 پشتگیری لە ئامێری ڕاستی خەیاڵی Gear VR ناکەن. هەروەها کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە مۆبایلە نوێیەکانی لە داهاتوودا پشتگیری لە ئامێری Gear VR و ئەو ئامێرانەی کە مۆبایل وەکو ڕوونما و پڕۆسێسەر بەکاردەهێنن ناکەن.

لە کۆنگرەکەی دوێنێ شەویدا، کۆمپانیای سامسۆنگ هیچ باسێکی لە ئامێری ڕاستی خەیاڵی Gear VR نەکرد، لە کاتێکدا کە لە ساڵی 2017 ـەوە کۆمپانیاکە هیچ نەوەیەکی نوێی لە ئامێرەکە ڕانەگەیاندووە. هاوکات هێشتا پەڕەی تایبەت بە Gear VR لە ماڵپەڕی سامسۆنگ ماوەتەوە، بەڵام کۆمپانیاکە چیدیکە بەردەستی ناکات بۆ فرۆشتن.

لە مانگی 5 ـی ئەمساڵ و لە ساتی ڕاگەیاندنی مۆبایلی Pixel 3A ـدا، گووگڵ ڕایگەیاند کە مۆبایلە نوێیەکەی پشتگیری لە سەکۆی Daydream ناکات. وا دیارە سەردەمی ڕاستی خەیاڵی (VR) ـی مۆبایلەکان بەرەو کۆتایی دەچێت.

سەرچاوە :
8 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
828