10
مۆبایل و تابلێت 8, ئاب 2019 بۆچوون

کۆمپانیای Realme چەند وێنەیەکی چرکێندراوی بە مۆبایلە کامێرا 64 مێگاپێکسڵییەکەی بڵاوکردەوە

کۆمپانیای Realme لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی یەکەمین مۆبایلی خاوەن کامێرای 64 مێگاپێکسڵی. هەرچەندە تاوەکو ئێستا مۆبایلەکە خاوەن کامێرا ڕوون بەرزەکەی Realme بەردەست نەکراوە، بەڵام کۆمپانیاکە چەند وێنەیەکی چرکێندراوی بە مۆبایلە کامێرا 64 مێگاپێکسڵییەکەی بۆ پێگەی The Verge هاوبەشی پێکردووە.

لە وێنەکاندا دەردەکەوێت کە مۆبایلەکە خاوەن کامێرایەکی جۆری wide-angle دەبێت و پێدەچێت خاوەن هەستەوەری 1/1.7-inch ISOCELL Bright GW1 ـی سامسۆنگ ببێت. ئەمانەی خوارەوە ئەو وێنە چرکێندراوانەن کە کۆمپانیاکە هاوبەشی پێ کردوون بۆ پێگەی The Verge.

کردنەوە بە ڕوونی بەرز


کردنەوە بە ڕوونی بەرز

لە وێنەکاندا وا دیارە مۆبایلەکە وێنەکان بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵی دەچرکێنێت و بەسەر 12 مێگاپێکسڵدا دابەش دەبن و دواتر دەبنەوە بە یەک. هەستەوەری GW1 ـی کۆمپانیای سامسۆنگ وا درووست کراوە کە بە شێوەیەکی بنەڕەتی وێنەی 16 مێگاپێکسڵی بەرهەم بهێنێت.

کۆمپانیای Realme تاکە کۆمپانیا نابێت کە کامێرایەکی وەها ڕوون بەرز بۆ مۆبایل بەکاربهێنێت، دوێنێ کۆمپانیای شاومی ڕایگەیاند کە مۆبایلێک بەردەست دەکات ڕوونی کامێراکەی 100 مێگاپێکسڵ بێت بە بەکارهێنانی هەستەوەری سامسۆنگ و بە وردی نیشاندانی 12032 بە 9024 پێکسڵ و 108 ملیۆن پێکسڵ.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ