ئاسایشی ئەلیکترۆنی

ئەپڵ چەند یەکەیەکی تایبەت لە ئایفۆنە نوێیەکان بۆ توێژەرەوانی ئاسایشی ڕادەگەیەنێت

ئەپڵ لە پلانیدایە چەند یەکەیەکی تایبەت لە ئایفۆنە نوێیەکان بۆ توێژەرەوانی ئاسایشی ڕابگەیەنێت تاوەکو بتوانن یارمەتیدەری کۆمپانیاکە ببن بۆ دۆزینەوەی کەلێنەکان لە سیستەمی iOS ـدا.

ئەو ئایفۆنە نوێیانەی کە بۆ توێژەرەوانی ئاسایشی ڕادەگەیەندرێن، تایبەت دەبن بە ناردنی کەلێنە ئاسایشییەکانی سیستەمی iOS بۆ کۆمپانیای ئەپڵ. ئایفۆنەکان لە ژێر ناوی Apple iOS Security Research Device ـدا دەبن و خاوەن چەند ئامرازێکی تایبەتی دەبن تاوەکو توێژەرەوانی ئاسایشی بتوانن بە بەرزترین جۆرایەتی توانای دۆزینەوەی کەلێنەکانیان هەبێت. ئایفۆنە تایبەتەکان بە شێوەیەک دیزاین دەکرێن بۆ توێژەرەوانی ئاسایشی، کە خاوەن هەر یەکە لە کەرەستەکانی ssh و Root shell و پەنجەرەی هەڵە دۆزینەوە (Debug) دەبن.

چاوەڕوان دەکرێت ساڵی داهاتوو کۆمپانیای ئەپڵ ژمارەیەکی کەم لە ئایفۆنە نوێیەکان تایبەت بە توێژەرەوە ئاسایشییەکان ڕابگەیەنێت. دوێنێش کۆمپانیاکە بڕە پارەی وەکو خەڵات بۆ ئەو کەسانەی کەلێن لە سیستەم و خزمەتگوزارییەکانیدا دەدۆزنەوە بۆ 1 ملیۆن دۆلار زیادکرد.

سەرچاوە :
9 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
828