سامسۆنگ

بە ڕەوانەکردنی چەند ڕێکلامێکی گالەکسی Note 10، سامسۆنگ بەکارهێنەرانی مۆبایلەکانی گالەکسی بێزار دەکات

ئەگەر ئاگاداری جیهانی تەکنەلۆژیا بووبیت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بێگومان دەبێت بزانیت کە سامسۆنگ مۆبایلی گالەکسی Note 10 ـی ڕاگەیاند. لەو کاتەوە، ڕێکلامەکانی گالەکسی Note 10 تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەواڵەکان، تەلەفزیۆن و بانەری ڕێکلامەکانی سەر جادەی تەنیوەتەوە. سامسۆنگ بەوانەشەوە نەوەستاوە و بەکارهێنەرانی مۆبایلەکانی گالەکسیشی بە ڕێکلامەکانی گالەکسی Note 10 بێزار کردووە.

ژمارەیەک بەکارهێنەر لە تویتەر تانە لە سامسۆنگ دەدەن بەوەی کە ژمارەیەک ئاگادارکەرەوەی لە شێوەی ڕێکلامیان تایبەت بە مۆبایلی گالەکسی Note 10 پێ گەیشتووە. ئاگادارکەرەوەکان لە ڕێگەی ئەپەکانی Samsung Pay و Bixby و Samsung Push Service ـەوە ڕەوانەی بەکارهێنەران کراون. لە ئاگادارکەرەوەکاندا ئەپی Bixby داوا لە بەکارهێنەران دەکات کە پرسیار بکەن دەربارەی مۆبایلی گالەکسی Note 10، ئەپی Samsung Pay ـیش داوات لێ دەکات کە مۆبایلی گالەکسی Note 10 بکڕیت، هەروەها ئەپی Samsung Push Service ـیش ئاگادارکەرەوەی لە شێوەی ڕێکلامی جۆراوجۆر دەربارەی مۆبایلی گالەکسی Note 10 ڕەوانەی بەکارهێنەران دەکات. ئەمانەی خوارەوە جریوەی ژمارەیەک لەو بەکارهێنەرانەن کە ئاگادارکەرەوەکانیان بەدەست گەیشتووە.

https://twitter.com/GravXReviews/status/1159951558135730178

سامسۆنگ کپکردنی ئاگادارکردنەوەی هەندێک لە ئەپەکانی لە ڕێگەی فشار کردن لە بژاردەکانی ژێرەوەیانی قەدەغە کردووە، بۆ ئەمەش پێویستە لە ئەپی Settings ـدا کپ بکرێن تاوەکو ڕزگارت ببێت لە ڕێکلامەکانی گالەکسی Note 10.

ئاگادارکەرەوەکان تەنها مۆبایلە کۆنەکانی سامسۆنگی نەگرتۆتەوە، بەڵکو بێ جیاوازی مۆبایلە نوێیەکانی کۆمپانیاکەشی گرتۆتەوە. سامسۆنگ مێژوویەکی درێژی هەیە لە بێزارکردنی خاوەن مۆبایلەکانی گالەکسی لە ڕێگەی ناردنی ئاگادارکەرەوە لە شێوەی ڕێکلامدا، لە پێشوودا کۆمپانیاکە هەمان کرداری لە دوای ڕاگەیاندنی مۆبایلەکانی گالەکسی S6+ Edge لە 2015 و گالەکسی S9 لە ساڵی ڕابردوودا ئەنجام دابوو.

ئاخۆ بۆ دەبێت سامسۆنگ زۆر لە بەکارهێنەرانی خۆی بکات تاوەکو مۆبایلێکی زیاتر لە 900$ ـی بکڕن، لە کاتێکدا کە زۆرینەیان لە ڕابردوودا زیاتر لە 1,000$ ـیان بە مۆبایلە گالەکسییەکانیان دابوو؟

سەرچاوە :

11 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
840