فەیسبووک

لەمەودوا فەیسبووک ڕێگە بە هەمووان دەدات کارلێکەکانی دەموچاو (Face Filters) بۆ ئینستەگرام درووست بکەن

لە ڕابردوودا کۆمپانیای فەیسبووک تەنها ڕێگەی بە ژمارەیەکی کەم لە درووستکەران دەدا تاوەکو کارلێکەکانی دەموچاو بۆ تۆڕی ئینستەگرام درووست بکەن. بەڵام لە دوای بەربڵاوی بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکە، لەمەودوا هەمووان دەتوانن کارلێکەکان بۆ تۆڕەکە درووست بکەن.

ئەمڕۆ کۆمپانیای فەیسبووک تایبەتمەندی Spark AR ـی ڕاگەیاند کە ڕێگە بە هەمووان دەدات تاوەکو کارلێکە ڕاستییە خەیاڵییەکانی دەموچاو بۆ بەکارهێنەرانی تۆڕی ئینستەگرام درووست بکەن. درووستکردنی کارلێکەکانی دەمووچاو بۆ ئینستەگرام لە ڕێگەی پەڕەیەکی تایبەت بە تایبەتمەندییەکەوە ئەنجام دەدرێت، هاوکات تایبەتمەندییەکە ڕێگەت پێ دەدات کارلێکەکانی دەموچاو بۆ فەیسبووکیش درووست بکەیت.

هەروەها تۆڕەکە تابی Effect Gallery ـی ڕاگەیاند کە ڕێگە بە درووستکەران دەدات تاوەکو درووستکراوەکانیان ببینن. فەیسبووک لە ساڵی 2018 ـدا کارلێکی ڕاستی خەیاڵی AR ـی بۆ ئینستەگرام ڕاگەیاند، لەو کاتەدا ژمارەیەکی کەمی لە درووستکەران دیاریکرد تاوەکو بتوانن کارلێکەکان بۆ تۆڕەکە درووست بکەن.

لە کۆنگرەی F8 ـی سەرەتاکانی ئەمساڵدا، کۆمپانیای فەیسبووک تایبەتمەندی Spark AR ـی ڕاگەیاند و تاوەکو ئەم دواییە تایبەتمەندییەکە بە شێوەی تاقیکاری بەردەست ببوو. ئینستەگرام دەڵێت زیاتر لە 1 ملیار بەکارهێنەر ئەو کارلێکانەیان بۆ دەموچاویان بەکارهێناوە کە لە ڕێگەی Spark AR ـەوە درووست کراون.

کرتە لێرە بکە ئەگەر خوازیاریت کارلێک بۆ دەموچاو لە ئینستەگرام درووست بکەیت.

سەرچاوە :

13 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
831