ئای ئۆ ئێس

فەیسبووک کار لەسەر زیادکردنی دۆخی تاریک (Dark Mode) دەکات بۆ ئەپەکەی

لە دوای ئەوەی لە کۆنگرەی F8 ـی فەیسبووک لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا کۆمپانیاکە بەڵێنیدا کە لە ماوەیەکی نزیکدا تایبەتمەندی دۆخی تاریک (Dark Mode) بۆ ئەپەکەی خۆی لە iOS و Android زیاد بکات. وا دیارە کۆمپانیاکە دەستیکرد بە گەشەپێدانی تایبەتمەندییەکە.

لە جریوەیەکدا توێژەرەوەی ئەپەکان بەڕێز Jane Manchun Wong ڕایگەیاندووە کە بۆی دەرکەوتووە فەیسبووک دەستیکردووە بە گەشەپێدانی تایبەتمەندی دۆخی تاریک لە ئەپەکەیدا لە Android. پاشبەندی دۆخەکە لە ڕەنگی ڕەشی کاڵە و سەرجەم بەش و دوگمەی تابەکانیش دەگرێتەوە.

توێژەرەوە ڕایگەیاندووە کە دۆخەکە لە ژێر تاقیکردنەوەی سەرەتاییدا و لە زۆربەی بەشەکاندا بە تەواوی کار ناکات، بەڵام بەدی کردووە کە دۆخەکە لە بەشی Groups ـدا بە تەواوەتی کار دەکات.

تاوەکو ئێستا دیار نییە کە بە تەواوی و لە چ کاتێکدا فەیسبووک دۆخەکە بۆ بەکارهێنەران زیاد دەکات.

سەرچاوە :
13 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
831