10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 13, ئاب 2019 بۆچوون

ڕەنگە مانگی داهاتوو کۆمپانیای OnePlus یەکەمین تەلەفزیۆنی خۆی ڕابگەیەنێت

لە ڕابردوودا ژمارەیەک دەنگۆ هەبوون کە باسیان لە ڕاگەیاندنی تەلەفزیۆنێکی نوێ لە لایەن کۆمپانیای OnePlus ـەوە دەکرد. هەروەها بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە بەڕێز Pete Lau پشتڕاستی کردبووەوە کە کۆمپانیاکە یەکەمین تەلەفزیۆنی خۆی ڕادەگەیەنێت. لە کۆتایدا، ڕێکەوتی بەردەستکردنی یەکەمین تەلەفزیۆن لە لایەن OnePlus ـەوە ئاشکرابوو.

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی MySmartPrice، کۆمپانیای OnePlus لە مانگی داهاتوو (9) ـدا یەکەمین تەلەفزیۆنی خۆی بە چەند قەبارەیەکی جیاوازەوە ڕادەگەیەنێت. هەرچەندە پێگەکە بە تەواوەتی ڕێکەوتی بەردەستکردنی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە لە ڕێکەوتی 26 ـی مانگی 9 ـی ئەمساڵدا کۆمپانیاکە یەکەمین تەلەفزیۆنی خۆی ڕابگەیەنێت.

لە ڕابردوودا پڕوپاگەندەکان ئاشکرایان کردبوو کە تەلەفزیۆنەکەی OnePlus لە جۆری OLED دەبێت و بە سیستەمی Android کار دەکات. هەروەها چاوەڕوان دەکرێت بە قەبارەکانی 43 و 55 و 65 و 75 ئینجەوە بەردەست بکرێت و ڕوونماکەی پشتگیری لە 4K HDR بکات. پێشبینی دەکرێت تەلەفزیۆنەکە لە بازاڕەکانی ئەمریکا و چین و هیندستان بەردەست بکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ