10
سینەما 15, ئاب 2019 بۆچوون

هەریەکە لە بلیتەکان و وردەکارییەکانی کاتی پەخشکردن بۆ ڕێکلامی فیلمەکان لە فەیسبووک زیادکران

فەیسبووک لە ماوەی ڕابردوودا بەشێکی تایبەتی بە ڕێکلامی فیلمەکان لە تۆڕەکەیدا زیاد کردبوو. کۆمپانیاکە چەند تایبەتمەندییەکی زیاتری بۆ بەشەکە زیادکرد.

لەمەودوا بەشی ڕێکلامی فیلمەکان لە فەیسبووک پشتگیری لە وەبیرخەرەوە و وردەکاری فیلمەکان و کڕینی بلیتەکانیان دەکەن. بەکارهێنەران دەتوانن کرتە لە دوگمەی Interested ـی ئەو بڵاوکراوەی فیلمانە بکەن کە لەسەر پەڕەی سەرەکیدا بەدیار دەکەون، بەمەش ئاگادارکەرەوەیان پێ دەگات لەو کاتەی کە دەست بە پەخشکردنی فیلمەکە بکرێت.

بە کردنەوەی پەڕەی بڵاوکراوەی فیلمەکان، دەتوانرێت وردەکارییەکانی کاتی پەخشکردنی فیلمەکان ببیندرێن، هەروەها دەتوانرێت بلیتی تایبەت بە فیلمەکان لە پەڕەکەدا بکڕدرێت.

لە ئێستادا زیادکردنی ئەم 2 تایبەتمەندییە نوێیە لە وڵاتانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بەردەستن و سەکۆکانی AMC Theaters و Regal Cinemas وەکو پەخشکەر دیاری کراون و کۆمپانیاکانی Fandango و Atom Tickets ـیش وەکو فرۆشیاری بلیتەکان دیاری کراون.

زیادکردنی ئەم بەشە نوێیەی ڕێکلامی تایبەت بە فیلمەکان لە لایەن فەیسبووکەوە لە کاتێکدایە کە توێژینەوەیەکی کۆمپانیای Accenture دەریخستووە 58% ـی خەڵکی بە شێوەی سەرهێڵ بە دوای فیلمەکاندا دەگەڕێن، هەروەها 39% ـی ئەو کەسانەش مۆبایلە زیرەکەکان بەکاردەهێنن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ