10
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 17, ئاب 2019 بۆچوون

بەمنزیکانە ئینستەگرام چەند دۆخێکی نوێ بۆ Boomerang و Layouts لە بەشی ستۆری زیاد دەکات

ئینستەگرام بەردەوامە لە زیادکردنی گرنگترین تایبەتمەندییەکان بۆ تۆڕەکەی، وە بە تایبەت بۆ بەشەکانی لێدوانەکان و ستۆری. بۆ ئەم مەبەستەش، کۆمپانیاکە چەند دۆخێکی نوێ بۆ Boomerang و Layouts لە بەشی ستۆری تۆڕەکەی زیاد دەکات.

بەڕێز Jane Manchun Wong توێژەرەوەی ئەپەکان ڕایگەیاندووە کە چەند دۆخێکی نوێی Boomerang و Layouts ـی لە بەشی ستۆری ئەپی ئینستەگرامدا بەدی کردووە. دۆخەکانی Boomerang بریتین لە 5 دانە دۆخی نوێ، یەکێک لەو دۆخانە ناوی “Hold” ـە کە وەستانی ماوە کورت درووست دەکات. هەروەها دۆخێکی دیکەی نوێ ناوی “Dynamic” ـە کە ئەمەیان دوو جار وەستانی ماوە کورت درووست دەکات.

هەروەها توێژەرەوەکە چەند دۆخێکی نوێی لە بەشی Layouts ـدا بەدی کردووە کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە چەند چوارچێوەیەکی جیاواز وێنەکانیان بڵاوە پێبکەن، هەروەها بتوانن ڕاستەوخۆش لە بەشی ستۆریدا بڵاوەی پێبکەن.

ڕێکەوتی زیادکردنی دۆخە نوێیەکان بۆ بەشە نوێیەکان لە لایەن ئینستەگرامەوە نادیارە، بەڵام پێویستە لە بیری نەکەین کە ئەمانە زانیاری دزەپێکراون و ڕەنگە لە پێش بەردەستکردنیانەوە گۆڕانکارییان بەسەردا بێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ