گووگڵ 20, ئاب 2019

گووگڵ زیادکردنی 7 یاری نوێی دیکەی بۆ خزمەتگوزاری Google Stadia ڕاگەیاند

کۆمپانیای گووگڵ لە ئامادەکاریدایە تاوەکو خزمەتگوزاری Google Stadia ـی تایبەت بە یاریکردن بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەست بکات. لە دوای ئەوەی کە کۆمپانیاکە لە ماوەی ڕابردوودا پشتڕاستی کردەوە لە مانگی 11 ـی ئەمساڵدا خزمەتگوزارییەکە بۆ ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی جیهان بەردەست دەکات.

کۆمپانیای گووگڵ لە پێش بەردەستکردنی خزمەتگوزاری Google Stadia ـی تایبەت بە یاریکردنەوە، ڕایگەیاند کە 7 یاری دیکە بۆ خزمەتگوزارییەکە زیاد دەکات. لە نێو لیستەکەدا نوێترین یارییەکان بوونیان هەن. 7 یارییە نوێیەکە بریتین لە:

  1. Attack on Titan 2: Final Battle
  2. Cyberpunk 2077
  3. Destroy All Humans
  4. Kine
  5. Orcs Must Die! 3
  6. Superhot
  7. Windjammers 2

وا بڕیارە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا گووگڵ خزمەتگوزاری Google Stadia بۆ 14 وڵاتی جیهان بەردەست بکات و لە ساڵی داهاتوودا بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ناوچە جیاوازەکانی جیهان بەردەست بکرێت. نرخی بەژداریکردنی خزمەتگوزارییەکە لە 9.99$ ـەوە دەستپێدەکات. هاوکات گووگڵ ناوی ژمارەیەک یاری ئاشکرا کردووە کە لە سەرەتای بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکەوە لە نێو خزمەتگوزارییەکەدا بوونیان دەبێت. ئەوانیش ئەمانەی خوارەوەن:

  1. Dragon Ball Xenoverse 2
  2. DOOM Eternal
  3. DOOM 2016
  4. Rage 2
  5. The Elder Scrolls Online
  6. Wolfenstein: Youngblood
  7. Destiny 2
  8. TBD
  9. Get Packed
  10. GRID
  11. Metro Exodus
  12. Thumper
  13. Farming Simulator 19
  14. Baldur’s Gate 3
  15. Power Rangers: Battle for the Grid
  16. Football Manager
  17. Samurai Shodown
  18. Final Fantasy XV,
  19. Tomb Raider Definitive Edition
  20. Rise of the Tomb Raider
  21. Shadow of the Tomb Raider
  22. NBA 2K
  23. Borderlands 3
  24. Gylt
  25. Mortal Kombat 11
  26. Darksiders Genesis
  27. Assassin’s Creed Odyssey
  28. Just Dance
  29. Tom Clancy’s Ghost Recon Breakpoint
  30. Tom Clancy’s The Division 2
  31. Trials Rising
  32. The Crew 2
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ