ئەپڵ

لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا ئەپڵ بیستۆکی بێوایەری Beats Powerbeats Pro بە ڕەنگی زیاترەوە بەردەست دەکات

لە چەند مانگی ڕابردوودا کۆمپانیای ئەپڵ بیستۆکی بێوایەری Beats Powerbeats Pro ـی بە نرخی 249$ ـەوە ڕاگەیاند. هەرچەندە ئەپڵ ڕایگەیاند کە بیستۆکە بێوایەرەکە خاوەن چەند بژاردەیەکی ڕەنگ دەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنها ڕەنگی ڕەشی لێ بەردەست کراوە.

کۆمپانیای ئەپڵ بە پێگەی The Verge ـی ڕاگەیاندووە کە لە ڕێکەوتی 30 ـی ئەم مانگەوە بیستۆکی بێوایەری Beats Powerbeats Pro بە هەریەکە لە ڕەنگەکانی سپی و زەیتونی(سەوزی تۆخ) و شینی تۆخەوە لە کۆگا فەرمییەکانی ئەپڵ بەردەست دەکات.

هاوشێوەی ڕەنگی ڕەشی بیستۆکە بێوایەرەکە، ئەمیش بە هەمان شێوە بە نرخی 249$ بەردەست دەکرێت.

بیستۆکی بێوایەری Beats Powerbeats Pro تایبەتە بە وەرزشکردن، خاوەن پاترییەکی فراوانە کە بەرگەی 9 کاتژمێر لە بەکارهێنانی بەردەوام دەگرێت. هەروەها خاوەن بەرگێکە کە 24 کاتژمێر وزە دەبەخشێت بە بیستۆکەکان. بیستۆکە بێوایەرەکە دژە ئاوە و خاوەن چەند دوگمەیەکی فیزیاییە بۆ دەستکاریکردنی ئاستی دەنگ و کۆنتڕۆڵکردنی میوزیکەکان.

سەرچاوە :

20 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
943