مۆبایل و تابلێت 21, ئاب 2019

کۆمپانیای Realme پشتڕاستی کردەوە کە مۆبایلە خاوەن کامێرا 64 مێگاپێکسڵییەکەی ناوی XT دەبێت

لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای Realme ئاشکرایکرد کە لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی یەکەمین مۆبایلی جیهان بە خاوەن کامێرای 64 مێگاپێکسڵییەوە.

لە دوای ئەوەی دوێنێ کۆمپانیای Realme لە بۆنەیەکی تایبەتدا مۆبایلەکانی Realme 5 و Realme 5 Pro ـی ڕاگەیاند، کۆمپانیاکە لەسەر سەکۆ پشتڕاستی کردەوە کە مۆبایلە خاوەن کامێرا 64 مێگاپێکسڵییەکەی ناوی Realme XT دەبێت. هەروەها لە کۆتایی بۆنەکەدا گۆرانی “Wake Me Up When September Ends” کارپێکرا، بەمەش ڕەنگە مۆبایلی Realme XT لە مانگی 10 یاخود کۆتاییەکانی مانگی 9 ـی ئەمساڵدا ڕابگەیەندرێت.

مۆبایلی Realme XT خاوەن 4 کامێرا دەبێت لە پشتەوە و ڕوونی کامێرا سەرەکییەکەی 64 مێگاپێکسڵ دەبێت بە خاوەن هەستەوەری ISOCELL Bright GW1 ـی کۆمپانیای سامسۆنگ. لە ڕابردوودا کۆمپانیاکە چەند وێنەیەکی چرکێندراوی بە کامێرای مۆبایلی Realme XT بڵاوکردەوە.

دیزاینی مۆبایلی Realme XT هاوشێوەی مۆبایلی Realme 5 دەبێت، هەر بۆیە پێشبینی ناکرێت جیاوازییەکی زۆر لە تایبەتمەندییەکانی نێوانیان هەبێت. چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلی Realme XT لە ڕێکەوتی 27 ـی مانگی 10 ـی ئەمساڵدا ڕابگەیەندرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ