مۆبایل و تابلێت
21, ئاب 2019
مۆبایلەکانی Realme 5 و Realme 5 Pro بە 4 کامێرا و پاتری 5,000 ملی ئەمپێرییەوە ڕاگەیاندران

کۆمپانیای Realme ـی چینی نوێترین بەرهەمی خۆی لە زنجیرە مۆبایلەکانی Realme بە ناوەکانی Realme 5 و Realme 5 Pro ـەوە ڕاگەیاند.
مۆبایلی Realme 5 خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.5 ئینج لە جۆری LCD و بە وردی نیشاندانی 720 بە 1600 پێکسڵ. لە پشتەوە خاوەن 4 دانە کامێرایە و لە پێشەوە خاوەن کامێرایەکە. پڕۆسێسەری Snapdragon 665 ـی لەسەر جێگیر کراوە و خاوەن بژاردەی ڕامی 3 و 4 گێگابایت و بژاردەی بیرگەی 32 و 64 گێگابایتە. خاوەن پاترییەکی فراوانە بە توانستی 5,000 ملی ئەمپێر و هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە جێگیر کراوە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Realme 5:
- ڕوونما: قەبارە: 6.5 ئینج. جۆر: LCD. وردی نیشاندان: 720 بە 1600 پێکسڵ.
- پڕۆسێسەر: Qualcomm Snapdragon 665.
- گرافیک: Adreno 610.
- ڕام: 3 و 4 گێگابایت.
- بیرگە: 32 و 64 گێگابایت (زیادکردن لە ڕێگەی بیرگەی microSD).
- ئەستووری: 9.3 میلیمەتر.
- کێش: 198 گرام.
- پاتری: 5,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیریکردن لە بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 20 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.25. سێیەم: 2 مێگاپێکسڵ لە جۆری macro lens بە تیرەی f/2.4. چوارەم: 2 مێگاپێکسڵ لە جۆری Depth sensor بە تیرەی f/2.4.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 13 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە.
- دەرچە: USB-C – بیستۆک.
- سیمکارت: دوانە سیمکارت.
- ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0،
- ڕەنگ: شینی کریستاڵی – پەمەیی کریستاڵی.
- سیستەمی کارپێکەر: ColorOS 6 (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).
سەبارەت بە مۆبایلی Realme 5 Pro، خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.3 ئینج لە جۆری LCD و بە وردی نیشاندانی 1080 بە 2340 پێکسڵ. لە پشتەوە خاوەن 4 دانە کامێرایە و لە پێشەوە خاوەن کامێرایەکە. پڕۆسێسەری Snapdragon 712 ـی لەسەر جێگیر کراوە و خاوەن بژاردەی ڕامی 4 و 6 و 8 گێگابایت و بژاردەی بیرگەی 64 و 128 گێگابایتە. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,045 ملی ئەمپێر و هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە جێگیر کراوە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Realme 5 Pro:
- ڕوونما: قەبارە: 6.3 ئینج. جۆر: LCD. وردی نیشاندان: 1080 بە 2340 پێکسڵ.
- پڕۆسێسەر: Qualcomm Snapdragon 712.
- گرافیک: Adreno 616.
- ڕام: 4 و 6 و 8 گێگابایت
- بیرگە: 64 و 128 گێگابایت (زیادکردن لە ڕێگەی بیرگەی microSD).
- ئەستووری: 8.9 میلیمەتر.
- کێش: 84 گرام.
- پاتری: 4,045 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیریکردن لە بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 20 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.7. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.25. سێیەم: 2 مێگاپێکسڵ لە جۆری macro lens بە تیرەی f/2.4. چوارەم: 2 مێگاپێکسڵ لە جۆری Depth sensor بە تیرەی f/2.4.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە.
- دەرچە: USB-C – بیستۆک.
- سیمکارت: دوانە سیمکارت.
- ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0،
- ڕەنگ: سەوزی کریستاڵی – شینی کریستاڵی.
- سیستەمی کارپێکەر: ColorOS 6 (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).
نرخی مۆبایلی Realme 5 لە 140$ ـەوە دەست پێدەکات و نرخی مۆبایلی Realme 5 Pro ـیش لە 195$ ـەوە دەست پێدەکات. وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 4 ـی مانگی داهاتوودا دەست بکرێت بە فرۆشتنیان.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.