ئامێرە هەمەجۆرەکان

یەکێک لە جۆرەکانی یەکەمین تەلەفزیۆنی زیرەکی کۆمپانیای OnePlus قەبارەی 55 ئینج دەبێت

بەرەبەیانی دوێنێ بەڕێز Akis Evangelidis بەڕێوەبەری بەرهەمەکان لە کۆمپانیای وەنپڵەس لە جریوەیەکدا لە تویتەر قەبارە و جۆری ڕوونمای یەکێک لە جۆرەکانی تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی کۆمپانیای وەنپڵەسی ئاشکراکرد.

Akis لە جریوەکەدا ئاشکرای کردووە کە یەکێک لە جۆرەکانی یەکەمین تەلەفزیۆنی زیرەکی وەنپڵەس قەبارەی 55 ئینج دەبێت، هەروەها ڕوونماکەی لە جۆری QLED دەبێت.

https://twitter.com/Akis_Evan/status/1164597633475907584

جریوەکە زانیاری زیاتری لەخۆ نەگرتبوو. بەڵام هەژماری Android TV Rumors لە جریوەیەکدا لە تویتەر ئاشکرای کرد کە گووگڵ بەرهەمێکی نوێی کۆمپانیای وەنپڵەسی بۆ سیستەمی ئەندرۆید بە ناوی Oneplus_Dosa_IN ـەوە تۆمار کردووە. ئەمەش دڵنیامان دەکاتەوە کە تەلەفزیۆنە زیرەکەکەی وەنپڵەس بە سیستەمی ئەندرۆید کار دەکات.

دووبارە، هەژماری Android TV Rumors ئاشکرای کردووە کە تەلەفزیۆنە زیرەکە نوێیەکەی وەنپڵەس پڕۆسێسەری Mediatek MT5670 و گرافیکی Mali G51 ـی لەسەر جێگیر دەکرێت، هەروەها توانای کارپێکردنی ڤیدیۆ 1080 پێکسڵییەکانی دەبێت و پشتگیری لە ڕوونی 4K دەکات.

پڕوپاگەندەکانی پێشووتر ڕایانگەیاند کە تەلەفزیۆنە زیرەکە نوێیەکانی وەنپڵەس بە قەبارەکانی 43 و 55 و 65 و 75 ئینج بەردەست دەکرێن. کۆمپانیای وەنپڵەس لە ماوەی پێشوودا ئاشکرای کرد کە لە مانگی 9 ـی ئەمساڵدا تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی خۆی ڕادەگەیەنێت.

سەرچاوە :
23 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
927