ئەپ و نەرمەکاڵا
24, ئاب 2019
سامسۆنگ ئەپی 3D Scanner ـی تایبەت بە درووستکردنی بنەماکانی بە سێ دووری بۆ گالەکسی +Note 10 ـی بەردەستکرد

لە ماوەی ڕابردوودا و لە میانەی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکانی گالەکسی Note 10 و +Note 10 لە کۆنگرەی Unpacked 2019 ـدا، کۆمپانیای سامسۆنگ لەسەر سەکۆی کۆنگرەکە نیشانی دا کە مۆبایلی گالەکسی +Note 10 خاوەن کامێرایەکی تایبەت دەبێت بۆ درووستکردنی بنەماکان بە شێوەی سێ دووری، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە ئەپی تایبەت بە ئەنجامدانی کرداری ناوبراو بۆ مۆبایلی گالەکسی +Note 10 ـی بەردەستکرد.
سامسۆنگ ئەپی 3D Scanner ـی تایبەت بە درووستکردنی بنەماکانی بە شێوەی سێ دووری لە ڕێگەی کامێراوە تایبەت بە مۆبایلی گالەکسی +Note 10 بەردەستکرد. ئەپەکە لە پشتەوە و لە ڕێگەی کامێرایەکی تایبەتەوە وێنەی بنەما ڕاستەقینەکان دەگرێت و دەیانکات بە شێوەی سێ دووری. ئەم وێنەیەی خوارەوە ئەنجامدانی چرکاندنی وێنەیەکە لە ڕێگەی ئەپەکەوە و بوونی بە شێوەی سێ دووری.
لە ئێستادا ئەپەکە بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی گالەکسی +Note 10 لە کۆگای Samsung Galaxy Store بەردەستە. کرتە لێرە بکە بۆ دابەزاندنی ئەپەکە (تەنها لە مۆبایلی گالەکسی +Note 10 ـدا بەستەرەکە دەکرێتەوە).
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.