ئای ئۆ ئێس
1, ئەیلوول 2019
نوێترین تویکەکانی جەیڵبرەیک لە هەفتەی ڕابردوودا

گەشەپێدەرانی تویکەکانی جەیڵبرەیک بەردەوامن لە بەردەستکردنی نوێترین تویکەکان لە کۆگاکانی Cydia و Sileo و بەڕێوەبەڕی پاکێجەکانی دیکەدا. لەم بابەتەدا کەی ئای تی ئێن نوێترین تویکەکانتان پێ دەناسێنێت کە لە هەفتەی ڕابردوودا بەردەست کرابوون.

لە ڕێگەی ئەم تویکەوە دەتوانیت بە بەردەوامی کاتژمێر و ڕێکەوت و ئاگادارکەرەوەکان ببینیت لە کاتی قفڵ بوونی ئایفۆنەکەتدا.
نرخ: 1.25$ سۆرس: Pakcix.

ئەزموونەکانی گەیشتن بە ئاگادارکەرەوەکان زیاتر دەکات و لە ڕێگەیەوە دەتوانیت لە پەڕەی هۆمدا بەنجە بەرەو سەرەوە ببەیت بۆ بینینی ئاگادارکەرەوە هاتووەکان.
نرخ: خۆڕایی. سۆرس: Pakcix.

لە ڕێگەی ئەم تویکەوە دەتوانرێت ڕیز و دوگمەی زیاتر بۆ تەختەکلیل زیاد بکرێت.
نرخ: 1.99$. سۆرس: Pakcix.
-
SwitchShades
لە ڕێگەی ئەم تویکەوە دەتوانرێت پاشبنەمای بەشی ئاڵوگۆڕکردنی ئەپەکان (App Switcher) بگۆڕیت بۆ ئەو ڕەنگەی کە دەتەوێت.
نرخ: 1.25$ سۆرس: Pakcix.

ئەم تویکە توانای هەیە ڕیزی ئەپەکان لە دۆکدا لە یەک ڕیزەوە زیاد بکات بۆ دوو ڕیز.
نرخ: خۆڕایی. سۆرس: Nepeta’s repo
سڕینەوەی بەشی Explore لە ئەپی Instagram.
نرخ: خۆڕایی. سۆرس: BigBoss.
کوژاندنەوەی خودکارانەی دوگمەکانی Wi-Fi و Bluetooth لە دوای کوژاندنەوەی دوگمەی Personal Hotspot.
نرخ: خۆڕایی. سۆرس: BigBoss.
توانای کردنەوەی چەند هەژمارێک لە ئەپەکاندا.
نرخ: خۆڕایی. سۆرس: BigBoss.
هەروەها بخوێنەوە:
چۆنیەتی جەیڵبرەیک کردنی وەشانەکانی iOS 12.0 تاوەکو iOS 12.4 بە ئامرازی Unc0ver
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.