10
ئای ئۆ ئێس 19, ئاب 2019

چۆنیەتی جەیڵبرەیک کردنی وەشانەکانی iOS 12.0 تاوەکو iOS 13.5 بە ئامرازی Unc0ver

کەمێک لەمەوبەر هاککەر Pwn20wnd ئامرازی Unc0ver ـی تایبەت بە جەیڵبرەیک کردن بە پشتگیری لە جەیڵبرەیک کردنی وەشانی iOS 12.4 ـەوە نوێکردەوە. ئەم بابەتە یارمەتیدەرە بۆ جەیڵبرەیک کردنی وەشانەکانی iOS 12.0 تاوەکو iOS 12.4 بە ئامرازی ناوبراو.

ئامێرە گونجاوەکان:

  • iPhone 5s ، iPhone 6 ، iPhone 6 Plus
  • iPhone 6s ، iPhone SE
  • iPhone 6s Plus ، iPhone 6 Plus
  • iPhone 8 ، iPhone 7
  • iPhone 8 Plus ، iPhone 7 Plus
  • iPhone X
  • iPhone Xs ، iPhone Xs Max ، iPhone Xr
  • iPad Mini 2 ، iPad Mini 3 ، iPad Mini 4
  • iPad Air ، iPad Air 2
  • (iPad (9.7-inch
  • (iPad Pro (9.7‑inch
  • (iPad Mini (2019
  • (iPad Air (2019
  • (iPod Touch (6th generation

پێداویستییەکان:

  • سەرەتا و پێش هەموو شتێک پێویستە زانیارییەکانی ئامێرەکەت لە ڕێگای نەرمەکاڵای iTunes ـەوە پاشەکەوت (Backup) بکەیت.
  • ئامادەکردنی ئامێرەکەت.
  • بە دەست خستنی کۆمپیوتەرێکی ماک یاخود ویندۆز.
  • داگرتنی فایلی ئامرازی Unc0ver (لەم بەستەرەوە).
  • بەستنەوەی ئامێرەکەت لە ڕێگای کەیبڵی USBـییەوە بە ئامێری ماک یاخود ویندۆزەکەت.
  • هەبوونی ئەپی Cydia Impactor، داگرتنی ئەپەکە لەم بەستەرەوە.

  • هەنگاوی یەکەم: مۆبایلەکەت پەیوەست بکە بە کۆمپیوتەر لە ڕێگای کەیبڵی USB ـییەوە وە دڵنیا ببەوە لە بەدەرکەوتنی ئامێرەکەت لە نێو ئەپی Cydia Impactor. 
  • هەنگاوی دووەم: ئەپی Cydia Impactor بکەرەوە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت، پاشان فایلی ئامرازی Unc0ver ڕابکێشە بۆ نێو ئەپی Cydia Impactor.
  • هەنگاوی سێیەم: دوای ڕاکێشانی فایلە داگیراوەکە بۆ نێو Cydia Impactor، ئەپەکە پەنجەرەیەک دەکاتەوە و داوای هەژماری Apple iDـییەکەت لێ دەکات، پێویستە ئیمەیڵ و وشەی نهێنی هەژماری Apple iDـییەکەت لە پەنجەرە کراوەکەدا بنووسیت. لە پاشان دەست بە دامەزراندنی ئامرازەکە دەکات بۆ ئامێرەکەت.
  • هەنگاوی چوارەم: دوای تەواو بوونی دامەزراندنەکە، ئەپی Unc0ver لە پەڕەی هۆمی ئامێرەکەتدا بەدەردەکەوێت، پێویستە بچیتە ناو ئەپی Settings، لە پاشان چوونە سەر بەشەکانی Profile < General ، دواتر کرتە کردن لە ئیمەیڵەکەت و کرتە کردن لە Trust.
  • هەنگاوی پێنجەم: ئەپی Unc0ver بکەرەوە و کرتە لە دوگمەی Jailbreak بکە.

لە کۆتایدا ئامێرەکەت دەکوژێتەوە و هەڵ دەبێتەوە و لە پەڕەی هۆمدا ئەپی Cydia بەدی دەکەیت کە زیاد بووە. بەم شێوەیە بوویتە خاوەنی جەیڵبرەیک و ئەپی سیدیا!

تێبینی:

  • ئاساییە ئەگەر لە سەرەتادا لە ئەنجامدانی هەنگاوی پێنجەمـدا سەرکەوتوو نەبیت. ئەگەر ئامێرەکەت جەیڵبرەیک نەبوو، پێویستە بۆ چەند جارێک دووبارە ئەپەکە بکەیتەوە و کرتە لە دوگمەی Jailbreak بکەیت تاوەکو ئامێرەکەت جەیڵبرەیک دەبێت.
  • لەگەڵ نوێبوونەوەی خودی ئامرازەکە و ئامێرە گونجاوەکان، بە بەردەوامی بەستەری دابەزاندنی پەڕگەی ئامرازەکە و زانیارییەکان نوێ دەکرێنەوە.
بۆچونی تۆ