10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 3, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

تەلەفزیۆنی زیرەکی OnePlus TV خاوەن 8 دانە بڵندگۆ دەبێت

کۆمپانیای OnePlus لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی یەکەمین تەلەفزیۆنی زیرەکی خۆی بە ناوی OnePlus TV. ئەمڕۆ زانرا کە تەلەفزیۆنی زیرەکی OnePlus TV خاوەن 8 دانە بڵندگۆ و چەند تایبەتمەندییەکی دیکە دەبێت.

بە پێی لیستێکی دزەپێکراوی Amazon کە دەست پێگەی 9to5Google کەوتووە، ئاشکرابوو کە تەلەفزیۆنی زیرەکی OnePlus TV بەزرترین ئاستی جۆرایەتی دەنگی دەبێت و خاوەن 8 دانە بڵندگۆ دەبێت، هەروەها دەرکەوت کە بڵندگۆیەکانی تەلەفزیۆنە زیرەکەکە لە لایەن Dolby Atmos ـەوە بەرهەم هێندراون بۆ درووستکردنی دەنگی سینەمایی.هەمان پێگە ئاشکرای کرد کە بڵندگۆیەکانی تەلەفزیۆنی زیرەکی OnePlus TV پێویستیان بە وزەی 50 واتییە بۆ کارکردن.

تاوەکو ئێستا تایبەتمەندییەکانی دیکەی تەلەفزیۆنە زیرەکەکەی OnePlus نەزاندراوە، بەڵام دەزانین کە یەکێک لە جۆرەکانی تەلەفزیۆنە زیرەکەکەی کۆمپانیای OnePlus قەبارەی 55 ئینج دەبێت.

وا بڕیارە لەم مانگەدا تەلەفزیۆنە زیرەکەکەی OnePlus لە بازاڕەکانی هیندستاندا بەردەست بکرێت، بەڵام نازاندرێت کە لە چ کاتێکدا لە بازاڕەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەدا بەردەست دەکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ