10
گووگڵ 5, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

ڤیدیۆی زیندووی مۆبایلی گووگڵ Pixel 4 دزەی پێکرا و جەخت لەسەر تەواوی دیزاینی مۆبایلەکە کرایەوە

ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلی گووگڵ Pixel 4 و Pixel 4 XL نزیک بووەتەوە. هەرچەندە لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای گووگڵ وێنەی ڕووی پشتەوەی مۆبایلەکەی بڵاوکردەوە، بەڵام دزەپێکردنی زانیارییەکان و وێنە و ڤیدیۆکان بەردەوامییان دەبێت.

ڤیدیۆیەکی زیندووی دزەپێکراوی مۆبایلی گووگڵ Pixel 4 دەست پێگەی 9to5Google کەوتووە، لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە مۆبایلە نوێیەکەی گووگڵ لە بەشی سەرەوەی ڕوونماکەیدا خاوەن هیچ نۆچ و چاڵێک نابێت، بەڵکو هاوشێوەی مۆبایلەکانی ساڵانی ڕابردوو، خاوەن لێوارێکی ڕەشی گەورە دەبێت. ڤیدیۆکە زۆر ڕوون نییە، بەڵام دیارە لە لایەن فرۆشیارێکی مالیزییەوە تۆمارکراوە.

سەبارەت بە ڕووی پشتەوەی مۆبایلەکە، دەردەکەوێت کە خاوەن 3 کامێرا دەبێت لە نێو چوارچێوەیەکی گەورەدا. ئەمەش ڕەنگە هەمان دیزاینی بەشی پشتەوەی ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ بێت کە پڕوپاگەندەکانی ماوەی ڕابردوو باسیان لێوەی دەکرد.

هاوکات، وێنەیەکی جوڵاوەی دیکەی مۆبایلەکە دزەی پێکرا و و دەست پێگەی XDA Developers کەوتووە. ئەم وێنە جوڵاوەیە بووە پشتڕاستکەرەوەی ڤیدیۆکەی پێشووتر.

تاوەکو ئێستا تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی گووگڵ Pixel 4 نەزاندراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە مانگی داهاتوودا گووگڵ مۆبایلەکە ڕابگەیەنێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ