ئەپڵ

پڕوپاگەندە: ئایفۆنەکانی ساڵی داهاتوو خاوەن دیزاینێکی تەواو نوێ دەبن

لە کاتێکدا کە چەند ڕۆژێکمان ماوە بۆ نمایشکردنی نوێترین ئایفۆنەکانی ئەمساڵ، بەڵام وا دیارە پڕوپاگەندەکان تەشەنەیان کردۆتە سەر باسکردنی ئایفۆنەکانی ساڵی داهاتوو.

لە ڕاپۆرتێکی نوێی پێگەی 9to5Mac ـدا، ئاشکرا بووە کە بەڕێز Ming-Chi Kuo پێشبینیکەری بەناوبانگ تەواوی پێشبینی خۆی لەسەر ئایفۆنەکانی ساڵی داهاتوو ڕاگەیاندووە. Kuo دەڵێت ئایفۆنەکانی ساڵی داهاتوو خاوەن دیزاینێکی تەواو جیاواز دەبن و چیدیکە پشت بە بەکارهێنانی دیزاینی iPhone X نابەسترێت.

تەواوی پێشبینییەکانی بەڕێز Kuo سەبارەت بە ئایفۆنە نوێیەکانی ساڵی داهاتوو لە 3 خاڵدا کۆبوونەتەوە: “(1): خاوەن دیزاینێکی تەواو جیاواز دەبن، (2): پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکەن، (3): نوێکاری ڕیشەیی لە کامێراکانیاندا دەکرێت.”. سەبارەت بە خاڵی پشتگیریکردن لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G، بەڕێز Kuo لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا ڕایگەیاند کە سەرجەم ئایفۆنە نوێیەکانی ساڵی داهاتوو پشتگیری لە تەکنەلۆژیاکە دەکەن، نەوەک هەندێکیان.

بەڵام، بە شێوەیەکی گشتی گۆڕینی دیزاینی ئایفۆنەکان لە لایەن ئەپڵەوە لە ڕابردوودا پڕۆسەیەکی تەواو خاو بووە. پاساو بۆ هۆکاری خاوی ئەم پڕۆسەیەش، ڕاگەیاندنی جۆری “S” بوو لە هەندێک لە ئایفۆنە کۆنەکاندا.

هەمان پێشبینیکەر، لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو کە ئەپڵ گۆڕانکاری لە قەبارەی ئەو ئایفۆنە نوێیانەی ساڵی داهاتوودا دەکات کە خاوەن ڕوونمای جۆری OLED دەبن، قەبارەکانیان پێکدێن لە 5.4 و 6.7 ئینج.

سەرچاوە :
7 ئه‌یلول، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
951