ئەپڵ

سەرجەم پاشبنەما فەرمییەکانی کۆنگرەی By innovation only ـی ئەپڵ بۆ ئامێرەکەت دابگرە

سبەینێ کۆنگرەی By innovation only ـی ئەپڵ تایبەت بە نمایشکردنی iPhone 11 و چەند بەرهەمێکی دیکە بەڕێوە دەچێت. دەتوانیت ڕوونمای ئامێرەکانت بە چەند پاشبنەمایەکی تایبەت بە کۆنگرەکەوە بڕازێنیتەوە.

دیزاینەر AR72014 چەند پاشبنەمایەکی تایبەت بە کۆنگرەی By innovation only ـی ئەپڵ دیزاین کردووە. پاشبنەماکان ژمارەیان 2 دانەن، بەڵام دەتوانیت بۆ ڕوونمای هەریەکە لە مۆبایلەکان و تابڵێتەکان و دیسکتۆپەکان بەکاریان بهێنیت، ئەویش لە ڕێگەی کرتە کردن لە ناوی ئامێرەکە لە ژێر وێنەکانەوە.

داگرتن بۆ مۆبایل | داگرتن بۆ تابلێت | داگرتن بۆ دیسکتۆپ


داگرتن بۆ مۆبایل | داگرتن بۆ تابلێت | داگرتن بۆ دیسکتۆپ


کرتە بکە داگرتنی سەرجەم پاشبنەماکان بۆ سەرجەم ئامێرەکان لە ڕێگەی بوخچەی Zip ـەوە.

قەبارە: 17 مێگابایت.


چۆنیەتی داگرتنی پاشبنەماکان:

بۆ داگرتنی پاشبنەماکان، کرتە لە “داگرتن” بکە لە ژێرەوەی ئەو پاشبنەمایەی کە دەتەوێت دایبگریت، لە پاشان فشار لە وێنەکە بکە و دوگمەی Save Image دابگرە.

9 ئه‌یلول، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
951