ئەپڵ

کاتی نمایشکردنی ئایفۆنە نوێیەکان بە کاتی پایتەختی هەرێمی کوردستان

سبەینێ کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی کۆنگرەیەکی تایبەت ئەنجام دەدات بۆ نمایشکردنی ئایفۆنە نوێیەکان و چەند بەرهەمێکی دیکەی خۆی.

کۆنگرەکەی سبەینێی ئەپڵ لە ژێر ناوی “By innovation only : تەنها بە نوێگەری” ـدا دەبێت و لە ڕێکەوتی 10 ـی مانگی 9 ـدا ئەنجام دەدرێت. کۆنگرەکە لە شانۆی Steve Jobs لە بارەگای Apple Park لە شاری کۆپێرتینۆی ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا لە کاتژمێر 8:00 ـی ئێوارە بە کاتی هەولێری پایتەختی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

پێشبینی دەکرێت لە کۆنگرەکەی سبەینێی ئەپڵدا، هەریەکە لە بەرهەمە نوێیەکانی iPhone 11 و iPhone 11 Pro و iPhone 11XR و زنجیرەیەکی نوێ لە کاتژمێری زیرەکی Apple Watch و MacBook Pro 16-inch و چەند بەرهەمێکی دیکە نمایش بکرێن.

9 ئه‌یلول، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
951