ئای ئۆ ئێس

ئەپڵ ڕێکەوتی بەردەستکردنی وەشانەکانی iOS 13.0 و iOS 13.1 ـی ئاشکراکرد

ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی ئایفۆنەکان لە چاوەڕوانیدان بۆ وەشانی نوێی iOS 13، بەڵام وا خەریکە چاوەڕوانییەکە بە کۆتایی دێت و ڕێکەوتی بەردەستکردنی وەشانی فەرمی iOS 13 بۆ سەرجەم بەکارهێنەران ئاشکرا کرا.

کۆمپانیای ئەپڵ ڕێکەوتی 19 ـی ئەم مانگەی دیاریکرد بۆ بەردەستکردنی وەشانی نوێی iOS 13.0 بە شێوەیەکی فەرمی و بۆ سەرجەم بەکارهێنەران، هەروەها کۆمپانیاکە ڕێکەوتی 30 ـی ئەم مانگەشی دیاریکرد بۆ بەردەستکردنی وەشانی نوێی iOS 13.1 بۆ سەرجەم بەکارهێنەران. دیاریکردنی ڕێکەوتی بەردەستکردنی وەشانی iOS 13.1 لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا وەشانەکە بە شێوەی تاقیکاری بۆ گەشەپێدەران بەردەستکرا و تاوەکو ئێستا درێژەی هەیە.

وەشانی iOS 13 شایەنی چاوەڕوانییە. وەشانە نوێیەکە خاوەن دۆخی تاریک (Dark Mode) ـە، تێیدا ئەپی Apple Maps نوێ کراوەتەوە بە زیادکردنی چەند تایبەتمەندییەکی نوێوە بۆی، هەروەها لە وەشانەکەدا هەردوو ئەپەکانی Find My iPhone و Find My Friends کران بە یەک ئەپ بە ناوی Find My ـەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، وەشانە نوێیەکە خاوەن تایبەتمەندی Memoji ـە، لەگەڵ دەیان نوێکاری زیاتردا.

ئەمە لیستی ئەو ئامێرانەن کە پشتگیری لە وەشانی iOS 13 دەکەن:

  • iPhone 11
  • iPhone 11 Pro
  • iPhone 11 Pro Max
  • iPhone XS
  • iPhone XS Max
  • iPhone XR
  • iPhone X
  • iPhone 8
  • iPhone 8 Plus
  • iPhone 7
  • iPhone 7 Plus
  • iPhone 6S
  • iPhone 6S Plus
  • iPhone SE
  • (iPod Touch (7th generation

هەروەها خوێنەربە:

11 ئه‌یلول، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
951