10
ئای ئۆ ئێس 11, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

ئەپڵ ڕێکەوتی بەردەستکردنی وەشانی iPadOS 13 ـی ئاشکراکرد

سیستەمی iPadOS لە ناوەڕاستەکانی ئەمساڵدا تایبەت بە ئامێرەکانی iPad ڕاگەیاندرا. سیستەمەکە بەشێکە لە سیستەمی iOS، بەڵام بە هەبوونی چەند جیاوازییەکەوە. لە دوای ڕاگەیاندنیدا، بە شێوەی تاقیکاری بۆ گەشەپێدەران بەردەست کرا، ئەمڕۆش کۆمپانیای ئەپڵ ڕێکەوتی بەردەستکردنی سیستەمەکەی بۆ سەرجەم بەکارهێنەران ئاشکراکرد.

ئەپڵ ڕێکەوتی 30 ـی ئەم مانگەی دیاریکرد بۆ بەردەستکردنی سیستەمی iPadOS 13 بە شێوەیەکی فەرمی و بۆ سەرجەم بەکارهێنەران. سیستەمی iPadOS 13 خاوەن دۆخی تاریک (Dark Mode) دەبێت، لەمەودوا و لە وەشانەکەدا ویدجێتەکان (Widgets) ـیش بەشێک دەبن لە ئەپەکانی پەڕەی هۆم. هەروەها لە وەشانەکەدا ئەپی Files و مەڵتی تاسک باشتر کراون و پشتگیری لە ماوسە بێوایەرەکانیش دەکات.

ئەمانە لیستی ئەو ئامێرانەن کە پشتگیری لە وەشانی iPadOS 13 دەکەن:

  • (iPad Pro (12.9-inch
  • (iPad Pro (11-inch
  • (iPad Pro (10.5-inch
  • (iPad Pro (9.7-inch
  • iPad (نەوەی شەشەم)
  • iPad (نەوەی پێنجەم)
  • iPad mini (نەوەی چوارەم)
  • iPad mini 4
  • iPad Air (نەوەی سێیەم)
  • iPad Air 2

هەروەها خوێنەربە:

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ