10
شاومی 16, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

کۆمپانیای شاومی ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکانی Mi 9 Pro و Mi Mix 4 ـی ئاشکرا کرد

کۆمپانیای شاومی چینی لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی چەند مۆبایلێکی نوێ لە زنجیرەکانی Mi و Mi Mix. بۆ ئەم مەبەستەش، کۆمپانیاکە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلە نوێیەکانی Mi 9 Pro و Mi Mix 4 ـی ئاشکرا کرد.

کۆمپانیای شاومی ڕێکەوتی 24 ـی ئەم مانگەی دیاریکرد بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی تایبەت بە ڕاگەیاندنی مۆبایلە نوێیەکانی Mi 9 Pro و Mi Mix 4 لە بارەگای سەرەکی کۆمپانیاکە لە وڵاتی چین. هەروەها، لە کۆنگرەکەدا کۆمپانیاکە وەشانی MIUI 11 و تەلەفزیۆنی زیرەکی نوێی Mi TV ـیش ڕادەگەیەنێت.

چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلی Mi 9 Pro خاوەن دیزاینێکی نوێ بێت خاوەن هەمان قەبارە ڕوونمای Mi 9 ببێت بە قەبارەی 6.39 ئینج و لە جۆری Super AMOLED. هەروەها پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکە خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus و پاترییەک ببێت بە توانستی 4,000 ملی ئەمپێر. مۆبایلەکە دەبێتە یەکەمین مۆبایلی پشتگیر لە بارگاویکردنەوەی خێرای 30 وات کە لە هەفتەی ڕابردوودا شاومی ڕایگەیاندبوو. هەروەها پێشبینی دەکرێت پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G بکات.

سەبارەت بە مۆبایلی Mi Mix 4، پێشبینی دەکرێت خاوەن پڕۆسێسەری جۆری Snapdragon 855 Plus ببێت لەگەڵ کامێرایەک بە ڕوونی 108 مێگاپێکسڵ بە خاوەن هەستەوەری Samsung ISOCELL Bright HMX ـەوە، لە پاڵ کامێراکانی جۆری telephoto و wide-angle. ڕەنگە مۆبایلەکە ناوی Mi Mix Alpha ببێت و بە هەمان شێوەی Mi 9 Pro پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G بکات.

لە کاتی کۆنگرەکەدا زانیاری زیاتر لەسەر مۆبایلەکان ئاشکرا دەبن، هەر بۆیە لەگەڵمان بمێننەوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ