10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 18, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

فەیسبووک ئامێری Portal TV ـی بۆ ئەنجامدانی پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان لە ڕێگەی تەلەفزیۆنەوە ڕاگەیاند

فەیسبووک هەنگاوی نا بۆ پارچە تەلەفزیۆنییەکان. کۆمپانیاکە ئامێری Portal TV ـی بۆ ئەنجامدانی پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان لە ڕێگەی تەلەفزیۆنەوە ڕاگەیاند.

ئامێری Portal TV تایبەتە بە ئەنجامدانی پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان لە تۆڕی فەیسبووک لە ڕێگەی کامێرایەکیەوە و پەیوەست دەکرێت بە تەلەفزیۆنەوە. وە بۆ یەکەمجار، ئامێرەکە پشتگیری لە ئەنجامدانی پەیوەندی ڤیدیۆیی لە تۆڕی واتسئەپ دەکات. قەبارەی ئامێرەکە 10 ئینجە، وە جۆرێکی دیکەشی لێ ڕاگەیاندرا بە ناوی Portal Mini ـییەوە بە قەبارەی 8 ئینج.

لە نێو ئامێرەکەدا، هەریەکە لە تایبەتمەندییەکانی نزیککردنەوەی ژیری دەستکرد AI، یاریدەدەری دەنگیی، Alexa، ئەپەکانی Spotify و Amazon Prime Video و Messenger و WhatsApp بوونیان هەن. بە وتنی “Hi Portal”، دەتوانرێت یاریدەدەرە دەنگییەکەی بخرێتە کار، هەروەها یاریدەدەرە دەنگییەکە بە تەنها پشتگیری لە زمانی ئینگلیزی دەکات.

نرخی ئامێری Portal TV لە 149$ ـەوە دەست پێدەکات و نرخی Portal Mini ـیش لە 129$ ـەوە دەست پێدەکات. لە ئێستادا بەردەستن بۆ کڕین بە شێوەی پێشوەختە و لە ڕێکەوتی 5 ـی مانگی 11 ـدا بەردەست دەکرێن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ