10
ئای ئۆ ئێس 19, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

کۆمپانیای Activision ڕێکەوتی بەردەستکردنی یاری Call of Duty Mobile ـی بۆ iOS و Android ئاشکرا کرد

لە پاش ئەوەی لە مانگی 5 ـی ئەمساڵدا کۆمپانیای Activision یاری Call of Duty Mobile ـی بە شێوەی تاقیکاری بۆ بەکارهێنەرانی iOS و Android بەردەستکرد، دوێنێ کۆمپانیاکە ڕێکەوتی بەردەستکردنی یارییەکەی بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی مۆبایلەکان ئاشکرا کرد.

کۆمپانیای Activision ڕێکەوتی 1 ـی مانگی داهاتووی دیاریکرد بۆ بەردەستکردنی یاری بەناوبانگی Call of Duty Mobile بۆ بەکارهێنەرانی سیستەمەکانی iOS و Android. بەشی Battle Royale ـی نێو یارییەکە پشتگیری لە 100 یاریزان دەکات لە جارێکدا. هاوشێوەی یاری Modern Warfare، یاری Call of Duty Mobile خاوەن نەخشەکانی Nuketown و Crash و Hijacked و زیاترە. یاریزانان دەتوانن بە شێوەی تاک، جوت و لە ڕێگەی زەوی، زەریا، بەلەم و ئۆتۆمبێل و هەلیکۆپتەرەوە یاری بکەن.

لە نێو یارییەکەدا، چەندین چەک و کەرەستەی پێویستی شەڕکردن بوونی هەیە، تاوەکو بەکارهێنەران چێژ لە یارییەکانیان وەربگرن.

لە ڕێکەوتی ئاماژەپێکراودا، یارییەکە بۆ بەکارهێنەرانی سەرجەم وڵاتانی iOS و Android لە کۆگایەکانی App Store و Google Play بەردەست دەکرێت. لەو ڕێکەوتەدا، کەی ئای تی ئێن بەستەری داگرتن و پێویستییەکانی یارییەکەتان دەخاتە بەردەست.

پێشبینی دەکرێت یارییەکە بە ملیۆنان کەس بە لای خۆیدا ڕابکێشێت و کۆتایی بە سەردەمی PUBG Mobile و هاوشێوەکانی بهێنێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ