10
ئای ئۆ ئێس 23, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

چۆنیەتی کاراکردنی دۆخی تاریک (Dark Mode) بە شێوەی خودکارانە لەگەڵ خۆر ئاوابووندا لە iOS 13

دۆخی تاریک (Dark Mode) یەکێک لە تایبەتمەندییە نوێیەکانی وەشانی iOS 13 ـیە، کە لە شەو و دۆخە تاریکەکاندا پاشبەندی ئەپەکان ڕەش دەکات. ئەم دۆخە توانای ئەوەشی هەیە بە شێوەی خودکارانە لەگەڵ خۆر ئاوابووندا کارا ببێت، بە بێ ئەوەی هەموو جارێک خۆت دۆخەکە کارا بکەیت. وە هەروەها لەگەڵ خۆر هەڵهاتنیشدا، بە شێوەی خودکارانە ناکارا دەبێت و بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت.

کەی ئای تی ئێن هەنگاو بە هەنگاو چۆنیەتی کاراکردنی دۆخەکەت بە شێوەی خودکارانە لەگەڵ خۆر ئاوابووندا لە iOS 13 پێ دەڵێت.

چۆنیەتی کاراکردنی دۆخی تاریک (Dark Mode) بە شێوەی خودکارانە لەگەڵ خۆر ئاوابووندا لە iOS 13:

  1. کردنەوەی ئەپی Settings.
  2. کردنەوەی بەشی Display & Brightness.
  3. کاراکردنی دوگمەی Automatic.
  4. لە پاشان، کردنەوەی بەشی Options.
  5. کرتە کردن لە بژاردەی Sunset to Sunrise.

هەروەها دەتوانیت کرتە لە بژاردەی Custom Schedule بکەیت بۆ دیاریکردنی کاتێکی دیاریکراو بۆ کارابوون و ناکارابوونی دۆخەکە.

هەروەها خوێنەربە:

بۆچونی تۆ