شاومی
24, ئهیلول 2019
شاومی نموونەی مۆبایلی Mi Mix Alpha ـی بە ڕوونمایەکی چەماوەیی نوێوە ڕاگەیاند

لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا و لە پاڵ نمایشکردنی مۆبایلی مۆبایلی Mi 9 Pro 5G، کۆمپانیای شاومی نموونەی مۆبایلی Mi Mix Alpha ـی بە ڕوونمایەکی چەماوەیی نوێوە ڕاگەیاند. چاوەڕوانییەکان لە ڕوونمای جۆری تاڤگەیی (Waterfall) دەرچوون و شاومی جۆرێکی نوێی ڕوونمای بۆ مۆبایلە نوێیەکەی بەکارهێناوە.
لە مۆبایلی نوێی Mi Mix Alpha ـدا، شاومی ڕوونمای جۆری Surround Screen ـی تێدا بەکارهێناوە کە جۆرێکی چەماوەییە و بە ڕێژەی 180% ـی لاشەی مۆبایلەکەی گرۆتەوە. ڕوونماکەی بە شێوەیەک کار دەکات، کە دەتوانیت لە کاتی بەکارهێنانی ئەپێک، مۆبایلەکە هەڵبگێڕیتەوە بۆ پشتەوە و چەند ئەپێکی دیکەی جیاواز بەکاربهێنیت./cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/19227762/flip.0.gif)
شاومی لە مۆبایلی Mi Mix Alpha ـدا هەستەوەری نوێی 108 مێگاپێکسڵی کۆمپانیای سامسۆنگی بۆ کامێراکەی بەکارهێناوە، کە مۆبایلەکە دەکاتە خاوەن کامێرایەکی ڕوون 108 مێگاپێکسڵی. هەستەوەرەکە پێکسڵەکان 2 جارانی 2 دەکات بۆ بەدەستهێنانی ڕووناکییەکی باشتر لە دۆخە تاریکەکاندا و وێنەیەکی 27 مێگاپێکسڵی بەرهەم دەهێنێت.

مۆبایلەکە خاوەن کامێرای پێشەوە نییە، چونکە پێویست ناکات. لە کاتی خواست بۆ چرکاندنی وێنەی سێڵفی، تەنها مۆبایلەکە هەڵدەگێڕیتەوە.
سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی، مۆبایلەکە خاوەن پڕۆسێسەری +Qualcomm Snapdragon 855 و ڕامێک بە فراوانی 12 گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی بە قەبارەی 512 گێگابایتە. هەروەها پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات. خاوەن پاترییەک دەبێت بە توانستی 4,050 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 40 وات دەکات.
شاومی مۆبایلەکەی وەکو نموونەیەک نیشاندا، هەر بۆیە چاوەڕوان ناکرێت ژمارەیەکی زۆری لێ بەرهەم بهێندرێت. لەمساڵدا دەست بە بەرهەمهێنانی دەکرێت و لە مانگی 12 ـی ئەمساڵدا بە نرخی 2,800$ دەست بە فرۆشتنی دەکرێت./cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/19227761/notifications.0.gif)
/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/19227760/charging.0.gif)
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.