10
ئای ئۆ ئێس 24, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

ئەپڵ وەشانی iPadOS 13 ـی بە دۆخی تاریک (Dark Mode) و زیاترەوە بۆ بەکارهێنەرانی ئایپادی بەردەستکرد

لە دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا ئەپڵ سیستەمی iPadOS ـی تایبەت بە ئامێرەکانی ئایپاد بە چەندین نوێکارییەوە ڕاگەیاند، ئەمشەو کۆمپانیاکە وەشانی iPadOS 13 ـی بە دۆخی تاریک (Dark Mode) و زیاترەوە بۆ بەکارهێنەرانی ئایپادی بەردەستکرد.

سیستەمی iPadOS بەشێکە لە iOS و دەتوانرێت بگوترێت کە تەنها ناوی iOS گۆڕدراوە بۆ iPadOS. بێگومان، سیستەمی iPadOS کەمێک جیاوازی هەیە لەگەڵ iOS ـدا. لەمەودوا لە iPadOS ویدجێتەکان بەشێک دەبن لە پەڕەی ماڵەوە (Home Screen) و پشتگیری لە مشکە بێوایەرەکان (Wireless Mouse) و زیاتر دەکات.

هاوشێوەی iOS 13، وەشانی iPadOS 13 خاوەن هەریەکە لە تایبەتمەندییەکانی دۆخی تاریک (Dark Mode)، خزمەتگوزاری Apple Arcade ـی تایبەت بە یاریکردن و مەڵتی تاسکی نوێ و زیاترە. هەروەها پشتگیری لە ئامێرەکانی USB دەکات لە نێو ئەپی Files بە مەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییەکان.

لیستی ئەو ئامێرانەی پشتگیری لە وەشانی iPadOS 13 دەکەن:

  • (iPad Pro (12.9-inch
  • (iPad Pro (11-inch
  • (iPad Pro (10.5-inch
  • (iPad Pro (9.7-inch
  • iPad (نەوەی شەشەم)
  • iPad (نەوەی پێنجەم)
  • iPad mini (نەوەی چوارەم)
  • iPad mini 4
  • iPad Air (نەوەی سێیەم)
  • iPad Air 2

چۆنیەتی نوێکردنەوەی وەشان بۆ iOS 13:

  • کردنەوەی ئەپی Settings
  • کردنەوەی بەشی General
  • کردنەوەی بەشی Software Update
  • کرتە کردن لە Download and install

تێبینی بۆ نوێکردنەوەی وەشان:

  • پێویستە وزەی پاتری ئامێرەکەت لە 50% زیاتر بێت.
  • پێویستت بە ئینتەرنێتی وایفای هەیە بۆ نوێکردنەوەی وەشان.
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ