هەواڵ 26, ئه‌یلول 2019

کۆمپانیای وەنپڵەس خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلکترۆنی OnePlus Pay ـی ڕاگەیاند

لە میانەی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی تایبەت لە ئەمڕۆدا لە پاڵ ڕاگەیاندنی هەریەکە لە مۆبایلی OnePlus 7T و تەلەفزیۆنەکانی OnePlus TV، کۆمپانیای خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلکترۆنی OnePlus Pay ـیشی ڕاگەیاند.

خزمەتگوزاری OnePlus Pay تایبەت دەبێت بە پارەدان و ئاڵوگۆڕکردنی پارە بە شێوەی ئەلکترۆنی هاوشێوەی خزمەتگوزارییەکانی Google Pay و Apple Pay، بەڵام تاوەکو ئێستا نازاندرێت کە چۆن کار دەکات. کۆمپانیای وەنپڵەس دەڵێت بۆ ماوەی چەند مانگێکە کاریان لەسەر ئەم خزمەتگوزارییە کردووە و لە ساڵی داهاتوودا بەردەست دەکرێت.

وەنپڵەس تەنها بۆ ئەوە خزمەتگوزارییەکەی ڕاگەیاند تاوەکو بزاندرێت کە کۆمپانیاکە کار لەسەر خزمەتگوزارییەکی لەو شێوەیە دەکات، گەر نا ڕاگەیاندراوەکە بەبێ ئاشکراکردنی هیچ وردەکارییەک بوو دەربارەی OnePlus Pay.

بەو هۆیەی کە کۆمپانیاکە بەردەستکردنی تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی OnePlus TV بە تەنها لە هیندستان ڕاگەیاند، پێدەچێت خزمەتگوزاری OnePlus Pay ـیش بە تەنها لەو وڵاتە بەردەست بکرێت، چونکە جزدانی ئەلکترۆنی لە هیندستان خواستێکی زۆری لەسەرە و وەنپڵەس دەیەوێت ئەو وڵاتە قۆرغ بکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ