مۆبایل و تابلێت
26, ئهیلول 2019
مۆبایلی OnePlus 7T بە پڕۆسێسەری +Snapdragon 855 و ڕوونمای 90 هێتز و نرخی دەستپێکی 600$ ـەوە ڕاگەیاندرا

لە کۆنگرەیەکی تایبەت لە ئەمڕۆدا، کۆمپانیای وەنپڵەسی چینی OnePlus 7T ـی بە پڕۆسێسەری +Snapdragon 855 و ڕوونمای 90 هێتز و نرخی دەستپێکی 600$ ـەوە ڕاگەیاند.
مۆبایلی نوێی OnePlus 7T لە پشتەوە خاوەن دیزاینێکی جیاوازە لە چاو مۆبایلی OnePlus 7 ـەوە، بە هۆی ئەوەی شێوازی ڕێکخستنی کامێراکانی گۆڕدراون بۆ بازنەیی. خاوەن ڕوونمایەکی گەورەیە بە قەبارەی 6.55 ئینج لە جۆری AMOLED و بە خێرایی 90 هێتزەوە. لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێرایە بە ڕوونی 48 و 12 و 16 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ و لەسەر نۆچە دڵۆپەییەکەی جێگیر کراوە. پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامێکە 8 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی بە قەبارەکانی 128 و 256 گێگابایت. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 3,800 ملی ئەمپێر و هەستەوەی پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدا جێگیر کراوە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی OnePlus 7T:
- ڕوونما: قەبارە: 6.55 ئینج. جۆر: AMOLED. وردی نیشاندان: 1080 بە 2400 پێکسڵ.
- دیزاین: نۆچ: هەیە. چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
- پڕۆسێسەر: (Qualcomm SDM855 Snapdragon 855+ (7 nm.
- گرافیک: Adreno 640.
- ڕام: 8 گێگابایت.
- بیرگە: 128 و 256 گێگابایت.
- ئەستووری: 8.1 میلیمەتر.
- کێش: 190 گرام.
- پاتری: 3,800 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە توانای 30 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.6 و لە جۆری Wide. دووەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری Telephoto. سێیەم: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری Ultra Wide.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما.
- دەرچە: USB-C.
- ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0. تایبەتمەندی NFC: هەیە. تایبەتمەندی Radio: نییە.
- سیمکارت: دوانە سیمکارت.
- ڕەنگ: زیوی – شین.
- سیستەمی کارپێکەر: OxygenOS 10 (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
- حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
- نرخ: دەست پێدەکات لە 599$.

مۆبایلی OnePlus 7T لە نێو پاکەت و بە شێوەیەکی بنچینەیی وەشانی نوێی Android 10 ـی لەسەر جێگیر دەکرێت. نرخی مۆبایلەکە لە 599$ ـەوە دەستپێدەکات و وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 18 ـی مانگی داهاتوودا بەردەست بکرێت.
سەرچاوە :
- The Verge
- GSMArena
- XDA Developers
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.