ئای ئۆ ئێس
27, ئهیلول 2019
ئەپڵ وەشانەکانی iOS 13.1.1 و iPadOS 13.1.1 ـی بە چارەسەرکردنی چەند کێشەیەکەوە بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەستکرد

بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو، کەمێک پێش ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ وەشانەکانی iOS 13.1.1 و iPadOS 13.1.1 ـی بە چارەسەرکردنی چەند کێشەیەکەوە بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆدەکانی بەردەستکرد.
وەشانی نوێی iOS 13.1.1 قەبارەی 114 مێگابایتە بۆ iPhone XS Max و قەبارەی iPadOS 13.1.1 نەزاندراوە. لەم وەشانە نوێیانەدا، بایەخ بە چارەسەرکردنی چەند کێشەیەک دراوە و کێشەی زوو دابەزینی وزەی پاتری و خاوبوونەوە چارەسەر کراوە. گرنگترین چاکسازی لە وەشانە نوێیەکەدا، چارەسەرکردنی کەلێنێکی ئاسایشییە کە وشە نووسراوەکانی تەختەکلیلە لایەنە سێیەمینەکانی دەنارد بۆ درووستکەرانیان.

گرنگترین گۆڕانکارییەکانی وەشانەکانی iOS 13.1.1 و iPadOS 13.1.1:
- چارەسەرکردنی کێشەی گەڕاندنەوەی Backup ـەکان بۆ ئایفۆن.
- چارەسەرکردنی دابەزینی وزەی پاتری بە شێوەیەکی خێرا.
- چارەسەرکردنی کێشەی ناسینەوەی داواکارییەکانی Siri لە iPhone 11 و iPhone 11 Pro و iPhone 11 Pro Max.
- چارەسەرکردنی کێشەی گەڕان لە Safari.
- چارەسەرکردنی کێشەی هاودەمیکردن (Sync) ـی ئەپی Reminders بە خاوی.
- چارەسەرکردنی کەلێنێکی ئاسایشی کە وشە نووسراوەکانی تەختەکلیلە لایەنە سێیەمینەکانی دەنارد بۆ درووستکەرانیان.
چۆنیەتی نوێکردنەوەی وەشان لە iOS:
- کردنەوەی ئەپی Settings
- کردنەوەی بەشی General
- کردنەوەی بەشی Software Update
- کرتە کردن لە Download and install
تێبینی بۆ نوێکردنەوەی وەشان:
- پێویستە وزەی پاتری ئامێرەکەت لە 50% زیاتر بێت.
- پێویستت بە ئینتەرنێتی وایفای هەیە بۆ نوێکردنەوەی وەشان.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.