10
ئەندرۆید 30, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

لیستی 33 مۆبایلی هواوەی کە وەشانی تاقیکاری EMUI 10 ـیان بۆ ڕەوانە دەکرێت

لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای هواوەی ڕووکاری EMUI 10 ـی بنچینەکراوی لەسەر Android 10 ڕاگەیاند. لە دوای ڕاگەیاندنی ڕووکارەکە، کۆمپانیاکە ناوی ژمارەیەک مۆبایلی ئاشکرا کرد کە ڕووکارەکەیان بۆ ڕەوانە دەکرێت، ئێستا لیستی ئەو ئامێرانە بەردەستن کە ڕووکارەکەیان بە شێوەی تاقیکاری بۆ ڕەوانە دەکرێت.

کۆمپانیای هواوەی چینی لیستی ژمارەیەک مۆبایلی خۆی بڵاوکردەوە کە وا بڕیارە لە نێوانی مانگی 10 تاوەکو مانگی 12 ڕووکاری EMUI 10 ـیان بە شێوەی تاقیکاری بۆ ڕەوانە بکرێت. لیستەکە پێکدێت لە 33 دانە لە مۆبایلەکانی هواوەی و ئۆنەر پێکەوە و ڕێکەوتی ڕەوانەکردنی ڕووکارەکەش لە پاڵیاندا نووسراوە.

تاقیکاری کراوە (Open Beta):

  • Huawei P30 (ناوەڕاستی مانگی 10)
  • P30 Pro (ناوەڕاستی مانگی 10)
  • Huawei Mate 20 (کۆتایی مانگی 10)
  • Mate 20 Pro (کۆتایی مانگی 10)
  • (Mate 20X (4G (کۆتایی مانگی 10)
  • Mate 20 RS Porsche (کۆتایی مانگی 10)
  • Honor 20 (کۆتایی مانگی 10)
  • Honor 20 Pro (کۆتایی مانگی 10)
  • Honor V20 (کۆتایی مانگی 10)
  • Honor Magic 2 (کۆتایی مانگی 10)
  • Huawei Enjoy 8s (ناوەڕاستی مانگی 11)
  • P Smart+ 2019 (ناوەڕاستی مانگی 11)
  • Honor 10 Youth Edition (ناوەڕاستی مانگی 11)
  • Honor 20i (ناوەڕاستی مانگی 11)
  • Huawei Mate 10 (کۆتایی مانگی 11)
  • Mate 10 Pro (کۆتایی مانگی 11)
  • Mate 10 Porsche Design (کۆتایی مانگی 11)
  • Mate RS Porsche Design (کۆتایی مانگی 11)

تاقیکاری داخراو (Closed Beta):

  • Huawei nova 4e (سەرەتای مانگی 10)
  • Mate 20 Lite (سەرەتای مانگی 10)
  • Enjoy 10 Plus (سەرەتای مانگی 10)
  • Huawei P20 (کۆتایی مانگی 10)
  • Huawei P20 Pro (کۆتایی مانگی 10)
  • Huawei Mate 20X 5G (سەرەتای مانگی 11)
  • Huawei Nova 5 Pro (ناوەڕاستی مانگی 11)
  • Huawei Tab M6 8.4 (ناوەڕاستی مانگی 11)
  • Huawei Tab M6 10.8 (ناوەڕاستی مانگی 11)
  • Huawei nova 4 (کۆتایی مانگی 11)
  • Honor 10 (کۆتایی مانگی 11)
  • Honor V10 (کۆتایی مانگی 11)
  • Honor 8X (کۆتایی مانگی 11)
  • Honor 9X (سەرەتای مانگی 12)
  • Honor 9X Pro (سەرەتای مانگی 12)

بێگومان لە دوای تەواوبوونی پڕۆسەی تاقیکاری مۆبایلەکانی لیستەکەی سەرەوە، ڕووکارەکەیان بە شێوەیەکی فەرمی و جێگیر بۆ ڕەوانە دەکرێت. هەروەها هواوەی لە تۆڕی Weibo ـی چینی ڕایگەیاند کە مۆبایلی زیاتر لە داهاتوودا بۆ لیستەکە زیاد دەکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ